نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: نابێت ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگال زیاتر دوا بكه‌وێت
پێویسته له‌كاتی كرده سه‌ربازییه‌كان، دۆخی هاووڵاتیان له‌به‌رچاو بگیرێت
K24 - هه‌ولێر:
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هێرشه‌كانی توركیای بۆ سه‌ر شه‌نگال ره‌تكرده‌وه، داواشیكرد توركیا رێز له رێكه‌وتنی شه‌نگال و سه‌روه‌ری خاكی عێراق بگرێت.
جێنین هێنیس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق، له چوارچێوه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، له په‌ره‌سه‌ندنه مه‌ترسیداره‌كه‌ی شنگال، نیگه‌رانین، كه بووه‌ته هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی ئێزدی، له شنگال، كاتێك فڕۆكه‌كانی توركیا بۆردومانی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی شنگالی كردووه.
راشیگه‌یاند، پێویسته له‌كاتی كرده سه‌ربازییه‌كان، دۆخی هاووڵاتیان له‌به‌رچاو بگیرێت، چونكه ئه‌وان قوربانی یه‌كه‌می ئه‌و جۆره هێرشانه‌ن.
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داواشیكرد، لێكۆڵینه‌وه‌ی خێرا سه‌باره‌ت به بۆردوومانی شنگال بكرێت، كه بووه‌ته هۆكاری كوژران و برینداربوونی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی، چونكه دانیشتوانی ئه‌و ناوچه‌یه ماوه‌یه‌كه ئازار ده‌كێشن، پێویسته كۆتایی به‌و رووداوانه بهێنرێت.
دواشی له‌لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان كرد، به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیان له‌پێشینه‌ی كاره‌كانیان دابنێن، نه‌یه‌ڵن ئه‌و دیاردانه دووباره ببێته‌وه، چونكه ئاشتی و سه‌قامگیری، دوو هۆكاری سه‌ره‌كین، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستی ئاوه‌دانی بگات به شنگال، و ناشبێت دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی دوا بخرێت.
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوای له وڵاتانی دراوسێش كرد رێز له‌سه‌روه‌ری یه‌كتر بگرن، بۆ ئه‌م كێشانه په‌نا بۆ دایه‌لۆگ ببه‌ن.
سه‌رچاوه: ئیلاف
ك.ب