گۆڤاری پۆڵه‌تیكۆ: هێشتا نازانرێت رێكه‌وتنی ناووكی له‌گه‌ڵ ئێران زیندوو ده‌كرێته‌وه یاخوود نا
گۆڕانكارییه نادیاره‌كانی تایبه‌ت به دۆسییه‌ی ناووكی ئێران، په‌یوه‌سته به هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی ئه‌م وڵاته
K24 - هه‌ولێر:
گۆڤاری پۆڵه‌تیكۆی ئه‌مه‌ریكی بلاویكرده‌وه، نێرده‌ی تایبه‌تی ئیداره‌ی جۆ بایدن بۆ كاروباری ئێران، هێشتا نازانێ كه ئایا رێكه‌وتنی ناووكی له نێوان ئێران وڵاتانی زلهێز، زیندوو ده‌كرێته‌وه، یاخوود نا.
رۆبه‌رت مالی، كه جۆ بایدن رایسپاردووه به نیشاندانی هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكا تایبه‌ت به دۆسیه‌ی ناووكی ئێران، رایگه‌یاند، ته‌نیا ئامرازێكی سه‌رسووڕمانی گه‌وره، له‌به‌رده‌م زیندووكردنه‌وه‌ی دۆسییه‌ی ناووكی ئێران داده‌نێم، چونكه ناتوانین به یه‌كجاره‌كی كۆنتڕۆڵی بكه‌ین.
روونیشیكرده‌وه، بیانووشم بۆ ئه‌و ئامرازه گه‌وره‌یه‌ی سه‌رسوڕمان هه‌یه، چونكه ناگه‌ین به رێكه‌وتنی كۆتایی، یاخود ده‌كرێ بڵێن، ده‌بێت گفتوگۆكان هێشتا به‌رده‌وام بن، ئه‌گه‌ر ئێران هێشتا له‌به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی پێشبكه‌وێت و هه‌نگاوی هه‌راسانكردن بگرێته به‌ر، ئه‌مه دوور كه‌وتنه‌وه‌یه له رێكه‌وتن.
جه‌ختیشیكرده‌وه، گۆڕانكارییه نادیاره‌كانی تایبه‌ت به گفتوگۆكانی دۆسییه‌ی ناووكی، په‌یوه‌سته به هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی ئێران، چونكه ئه‌مه‌ریكا پابه‌نده به زیندووكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكان، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ین به رێكه‌وتنی كۆتایی.
ئاماژه‌شیپێكرد، دواجار ئه‌گه‌ر ئێران رێكنه‌كه‌وێت، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه ئه‌وروپاییه‌كان، سزای نوێیان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنین.
سه‌رچاوه: پۆڵه‌تیكۆ
ك.ب