مه‌سرور بارزانی: تا ئێستا زیاتر لە یەك ملیۆن پێكوتەی كۆرۆنامان دابین کردووە

سه‌رۆكی حكومه‌ت داوا له‌ هاووڵاتییان ده‌كات به‌ وه‌رگرتنی ڤاكسین كوردستان بپارێزن

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24- هه‌ولێر:

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ تویتێكدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند، تا ئێستا زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن ڤاكسینی كۆرۆنایان بۆ خه‌ڵكی كوردستان دابین كردووه‌.

هه‌روه‌ها داواشی له‌ هاووڵاتیان كرد، ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن و به‌ وه‌رگرتنی پێكوته‌ی دژ به‌ كۆرۆنا كوردستان بپارێزن.

مه‌سرور بارزانی له‌ تویته‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: "تا ئێستا زیاتر لە یەك ملیۆن پێكوتەی كۆرۆنامان دابین کردووە، ئێستاش نۆرەی ئێوەیە ئەرکی خۆتان جێبەجێ بكەن، پێكوتە وەربگرن و کوردستان بپارێزن".

تویته‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
تویته‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
Fly Erbil Advertisment