تره‌مپ بۆ بایدن: له به‌رده‌م ئه‌مه‌ریكییه‌كان داوای لێبوردن بكه
"بای 85 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی چه‌ك و پێداویستی سه‌ربازی كه‌وتووه‌ته ده‌ست تاڵیبان"
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا داوا له جۆو بایدن ده‌كات له به‌رامبه‌ر ئه‌و سیناریۆیه‌ی له ئه‌فغانستان روویدا داوای لێبوردن بكات.
دۆناڵد تره‌مپ راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا په‌یامێكی ئاراسته‌ی جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كردووه و تێیدا هاتووه: "پێویسته له‌سه‌ر جۆو بایدن له به‌رده‌م ئه‌مه‌ریكییه‌كان داوای لێبوردن بكات له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی رێگه‌ی داوه هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان به‌ر له هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی له ئه‌فغانستان بكشێنه‌وه، كه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی به بڕی 85 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی چه‌ك و پێداویستی سه‌ربازی بكه‌وێته ده‌ست تاڵیبان".
تره‌مپ له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌رده‌می ئیداره‌كه‌ی ئه‌و بووایه، لێنه‌ده‌گه‌ڕا كشانه‌وه‌كه به‌و شێوه "كاره‌ساتبارانه" بێت وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا روویداوه.
تره‌مپ هه‌فته‌ی رابردوو له لێدوانێكیشدا بۆ كه‌ناڵی فۆكس نیوزی ئه‌مه‌ریكی، كه به كه‌ناڵێكی نزیك له كۆمارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا داده‌نرێت، كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكای به‌و شێوازه به "گه‌وره‌ترین سووكایه‌تی" به ئه‌مه‌ریكا وه‌سف كرد و گوتی: "ئه‌و شێوازه كشانه‌وه‌یه‌ی سه‌ربازان گه‌وره‌ترین سووكایه‌تییه به ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وه‌ش له داهاتوودا كاریگه‌ریی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه (نێوده‌وڵه‌تییه‌كانمان) ده‌بێت".