پڕۆژەی پردی نوێی دەربەندی رانیە لەکاتی خۆیدا تەواو دەکرێت

تائێستا 45٪ی کارەکانی پڕۆژەکە تەواو کراوە

پڕۆژەی دروستکردنی پردی نوێی دەربەندی رانیە
پڕۆژەی دروستکردنی پردی نوێی دەربەندی رانیە

K24 - هەولێر

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە رایگەیاند، پڕۆژەی پردی نوێی دەربەندی رانیە 45٪ی کارەکانی تەواو کراوە و لەکاتی خۆی پڕۆژەکە تەواو دەکرێت.

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، کارکردن لە پڕۆژەی دروستکردنی پردی نوێی دەربەندی رانیەبەردەوامی ھەیە، سەرەڕای رۆژانی پشوو، و ھەینی کارکردن تیایدا بەردەوامە.

راشیگەیاند، پردی نوێی دەربەندی رانیە، پڕۆژەیەکی ستراتیژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنە لە سنووری ئیدارەی راپەڕین جێبەجی دەکرێت، لەئێستادا رێژەی لە 45٪ی کارەکانی پڕۆژەکە جێبەجێ کراوە.

پڕۆژەی پردی دەربەندی رانیە-بنگرد، لە رۆژی 13/10/2020 بە ئامادەبونی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری ئاوەدانکردنەوە بەردی بناغەی دانراوە. پڕۆژەکە لەسەر داوای دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن بووە، درێژییەکەی (420م) و بەرزی 21 مەتر و پانی 15 مەترە، بڕی زیاتر لە (11) ملیار دیناری بۆ تەرخانکراوە، بودجەکەی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە دابینکراوە.

کارکردن لە پڕۆژەی پردی نوێی دەربەندی رانیە
کارکردن لە پڕۆژەی پردی نوێی دەربەندی رانیە