سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی بەرەی رزگاری و گەشەپێدان دەكات

لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی پێشوازی له‌ سه‌رۆكی بەرەی رزگاری و گەشەپێدان دەكات
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی پێشوازی له‌ سه‌رۆكی بەرەی رزگاری و گەشەپێدان دەكات

K24 - هه‌ولێر:

سەرۆك مەسعود بارزانی، ئه‌مڕۆ یەكشەممە (22ی ئاب/ ئۆگه‌ستی 2021) لە سەلاحەددین پێشوازی لە ئوسامە نوجەیفی، سەرۆكی بەرەی رزگاری و گەشەپێدان و ئەمینداری گشتیی حزبی (للعراق متحدون) كرد.

لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق و تەحەددیات و هەڕەشەكانی بەردەم پڕۆسەی عێراقی ئاڵوگۆڕ كرا.

هەر لەو دیدارەدا هەماهەنگی و پەیوەندیی لایەنەكان بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەكان و مسۆگەركردنی سەقامگیری بە پێویست زانرا.

سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له‌ سه‌رۆكی بەرەی رزگاری و گەشەپێدان دەكات
سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له‌ سه‌رۆكی بەرەی رزگاری و گەشەپێدان دەكات