چەند بڕیارێک لە وەزارەتی پەروەردەوە

وەزارەتی پەروەردە چەند بڕیارێک لەبارەی قوتابخانە و پەیمانگا ناحکومییەکان دەدات

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24 - هەولێر

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی لەبارەی قوتابخانە و پەیمانگا ناحکومییەکان دا.

لە نووسراوێکی وەزارەتی پەروەردە کە وێنەیەکی دەست کوردستان24 کەوتووە، تێیدا هاتووە، لەبەر بەرژەوەندی گشتی و بەدیهێنانی دادپەروەری، و پاڵپشت بە یاسای ژمارە 14ی ساڵی 20213ی قوتابخانە و پەیمانگا ناحکومییەکانی هەرێمی کوردستان بڕیارماندا:

یەکەم: دەبێ رێژەی ئەو مامۆستایانەی لە دامەزراوەیەکی پەروەردەیی ناحکومی هەمیشەیی دامەزراون و میلاکی حکومەت نین 80٪ی کۆی گشتی ژمارەی مامۆستایانی دامەزراوەکە کەمتر نەبن.

دووەم: کۆمەڵگەی پەروەردەیی ناحکومی (باخچەی منداڵان – قوتابخانەی بنەڕەتی – خوێندنگەی ئامادەیی) هەر یەک لە سێ قۆناغەکە بە جیا مەرجی خاڵی (یەکەم)ی سەرەوە واتا 80٪ دەبێت جێبەجێ بکەن.

سێیەم: دەبێت بەلانی کەمەوە لە 80٪ی بەشەوانەکان لە هەر پۆلێکی خوێندن (نەک هۆبە) بدرێت بە ئەندامە هەمیشەییەکانی دەستەی مامۆستایانی دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکان.

دەقی بڕیارەکانی وەزارەتی پەروەردە:...

بڕیارە نوێیەكانی وەزارەتی پەروەردە
بڕیارە نوێیەكانی وەزارەتی پەروەردە
بڕیارە نوێیەكانی وەزارەتی پەروەردە
بڕیارە نوێیەكانی وەزارەتی پەروەردە