وەزارەتی دارایی وادەی دابەشکردنی مووچەی راگەیاند

دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت

مووچە
مووچە

K24  - هەولێر

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، سبەی دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 8ی 2021 دەکرێت.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبه‌ی رۆژی چوار شەممە 2021/8/25، مووچه‌ی مانگی(هەشت)ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌ بێ لێبڕین دابه‌ش ده‌كرێت.

پێشتر حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو، کە هەموو 25ی مانگێک دەست بە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی دەکرێت.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە 25/7/2021، له‌گه‌ڵ جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، لەلایەن حکومەتی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا هەڵوەشاندنەوەی سیستمی لێبڕینی مووچەی راگەیاند و گوتی: "دووپاتی دەکەینەوە، هەرکاتێك بودجەی بەردەستی ئێمە بەشی ئەوە بکات، کە مووچە وەک خۆی بەبێ لێبڕین دابەش بکەین، ئێمە پابەندی ئەو بەڵێنە دەبین و هیوادارین بتوانین لە ئایندەدا هەمیشە مووچە وەکو خۆی دابەش بکەین".