پێشمه‌رگه هێرشێكی داعش تێكده‌شكێنێ
شه‌ش چه‌كداریان كوژراوه
K24 – هه‌ولێر
داعش له‌میحوه‌ری خازر په‌لاماری سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه ده‌داته‌وه و سه‌رجه‌م هێرشه‌كانیان تێكشكێنراوه.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ لهمیحوری خازر له ناوچه‌كانی حه‌سه‌ن شام ، وه‌رده‌ك و زه‌هرا خاتوون، چه‌كدارانی داعش له چه‌ند قۆڵێكه‌وه په‌لاماری سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه ده‌ده‌ن و سه‌رجه‌م هێرش و په‌لاماره‌كانیان تێكشكێنراوه.
ئه‌فسه‌رێكی فه‌رمانده‌یی زێره‌ڤانی هه‌واڵه‌كه‌ی بۆ كوردستان 24 پشتڕاستكرده‌وه و گوتی "دوای شكسته‌كانی دوو ڕۆژی ڕابردووی داعش له‌و میحوه‌ره،جارێكی دیكه هه‌وڵیانداوه شكسته‌كانیان قه‌ره‌بوو بكه‌نه‌وه،به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیان بێ ئاكام بووه و له ئه‌نجامدا سێ ئۆتۆمبێلی بۆمبه‌كراوی داعش ته‌قێنراونه‌ته‌وه و شه‌ش چه‌كداریان كوژراوه.
ئه‌م په‌لاماره‌ی داعش له‌كاتێكدایه دوێنێ له‌لایه‌ن به‌رپرسی میحوه‌ری خازری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ، كۆتایی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی 9 گوندی ناوچه كوردنشینه‌كانی كاكه‌یی و شه‌به‌ك ڕاگه‌یه‌نرا، كه له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌درێژایی 23 كیلۆمه‌تر پێشڕه‌وییان كردووه و زیاتر له 140 چه‌كداری داعشیان كوشتووه.