هه‌ڕه‌شه‌ی وشكه‌ساڵی و تینوێتی یه‌خه‌ی عێراق و سووریا و لوبنان ده‌گرێت
رێكخراوه جیهانییه‌كان هۆشداری له سه‌رهه‌ڵدانی كاره‌ساتێكی گه‌وره له‌و سێ وڵاته ده‌ده‌ن

K24- هه‌ولێر:
رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هۆشداری ئه‌وه ده‌ده‌ن، به‌هۆی كه‌می بارانبارین و وشكه‌ساڵی و دابه‌زینی ئاستی ئاو به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو، به‌رزی پله‌كانی گه‌رما و نه‌مانی ئاو و كاره‌با و خۆراك، هه‌ڕشه له ملیۆنان كه‌س له عێراق و سووریا ده‌كه‌ن.
هه‌وره‌ها ئاماژه به‌وه‌ش ده‌ده‌ن، ئه‌و دوو وڵاته پێویستی به هه‌نگاونانێكی خێرا هه‌یه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ساتانه، كه به‌شێك له هۆكاره‌كه‌ی بۆ خراپی ئیداره‌دان ده‌گه‌ڕێته‌وه و جه‌ختیشیانكرده‌وه، وشكه‌ساڵی ده‌بێته هۆی نه‌بوونی كاره‌با، و دابه‌زینی ئاستی ئاو له به‌نداوه‌كانیش كاریگه‌ری راسته‌وخۆ له ژێرخانی بنچینه‌یی ده‌كات، له‌وانه‌ش سێكته‌ری ته‌ندروستی.
به‌گوێره‌ی داتاكای ئه‌و رێكخراوانه، 12 ملیۆن كه‌س ده‌كه‌ونه به‌ر مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه، كه له سووریا 5 ملیۆن كه‌س راسته‌وخۆ پشت به ئاوی رووباری فورات ده‌به‌ستن، هه‌رچی له عێراقیشه، بژێوی 7 ملیۆن كه‌س راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به ئاوی رووباره‌كانی دیجله و فوراته‌وه هه‌یه.
داتاكان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، تا ئێستا 400 كیلۆمه‌تری چوارگۆشه له‌و زه‌ویه كشتوكاڵیانه وشكبوونه، كه پشت به ئاوی ئه‌و دوو رووباره ده‌به‌ستن، له‌كاتێكدا دوو به‌نداو له باكووری سووریا كه كاره‌با بۆ سێ ملیۆن كه‌س دابین ده‌كه‌ن، خه‌ریكه به‌ته‌واوی له‌كارده‌كه‌ون.
كارستن هانسن، به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌رێمی له ئه‌نجومه‌نی په‌نابه‌رانی نه‌رویجی رایگه‌یاند، پێشبینی ده‌كرێت قه‌یرانی كه‌مئاوی كه له بابه‌ته هه‌ره لهپێشهكانه، له كاتێكی نزیكدا كاره‌ساتێكی گه‌وره دروست بكات و ببێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌پۆڵێكی كۆچكردن.
جگه له‌و ئه‌نجومه‌نه، هه‌ریه‌ك له رێكخراوه‌كانی "مێرسی كۆربس، كۆیر، ئهكتد، جووڵانه‌وه‌ی دژی برسێتی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌نجومه‌نی دانیماركی بۆ په‌نابه‌ران" هۆشداری له سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و كاره‌ساتانه ده‌ده‌ن.
به‌گوته‌ی ئه‌و رێكخراو و ئه‌نجومه‌نانه هۆشداری ئه‌وه‌یاندا، زۆرێك له پارێزگاكانی سووریا، وه‌ك: حه‌سه‌كه، ره‌قه و حه‌له‌ب له باكوور و دێرزوور له رۆژهه‌ڵات به‌هۆی كه‌مئاوی رووبه‌ڕووی چه‌ندین په‌تای گوازراوه بوونه‌ته‌وه. له‌و ناوچانه‌ش زۆرێك له كه‌مپی ئاواره‌كان هه‌ن، كه به‌درێژایی جه‌نگی 10 ساڵه‌ی سووریا ده‌یان هه‌زار ئاواره‌یان لێ نیشته‌جێ كراون.
نیرڤانا شه‌وقی، سه‌رۆكی رێكخراوی كۆیری هه‌رێمی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕست و باكووری ئه‌فریقیا روو له ده‌سه‌ڵاتداران و حكومه‌تی وڵاتانی خێرخواز داوای كرد، به‌په‌له كار بۆ رزگاركردنی گیانی مرۆڤه‌كانی ئه‌و ناوچانه بكه‌ن و وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، قه‌یرانی كه‌مئاوی له‌و ناوچانه بۆ كیشه‌ی ته‌ندروستی، بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا، جه‌نگی ناوخۆیی و داكه‌وتنی دۆخی ئابووری زیاد بووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه جێری گارفی له ئه‌نجومه‌نی دانیماركی بۆ په‌نابه‌ران جه‌ختی له‌سه‌ر په‌له‌كردن له دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك كرده‌وه و گوتی: سه‌رهه‌ڵدانی كه‌مئاوی ناسه‌قامگیریش بۆ ئه‌و ناوچانه به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت.
له به‌یاننامه‌یه‌كیشدا رێكخراوی منداڵپارێزی جیهانی (یونیسێف) هۆشداری ئه‌وه‌ی دا، له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكدا زیاتر له 4 ملیۆن لوبنانی رووبه‌ڕووی كێشه‌ی كه‌مئاوی یان پچڕانی یه‌كجاری ئاو ده‌بنه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی كێشه‌ی نه‌بوونی سووته‌مه‌نی، بۆ وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كه بۆ پڕۆژه‌كانی پاڵاوتنی ئاو پێویسته.
له‌و باره‌یه‌وه هێنرێیتا فور، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكار له رێكخراوی یونیسێف گوتی: ئێستا به‌هۆی نه‌بوونی كاره‌با نه‌خۆشخانه‌كانی لوبنان له ئاوی شیاو بۆ خواردنه‌وه بێبه‌شن، ئه‌مه‌ش گیانی چه‌ندین كه‌س ده‌خاته مه‌ترسی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ناچاركردنی 4 ملیۆن كه‌س بۆ په‌نابه‌ردن بۆ سه‌رچاوه ناشیاوه‌كان و تێچوونێكی زۆر بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئاو، سێكته‌ره‌كانی ته‌ندروستی و پاك و خاوێنی گشتی رووبه‌ڕووی مه‌ترسی ده‌كاته‌وه و ده‌شكرێت له‌ڕێگه‌ی ئاوی پیسه‌وه نه‌خۆشی و په‌تای گوازراوه له لوبنان بڵاوببنه‌وه، وێڕای زیادبوونی رۆژانه‌ی ژماره‌ی تووشبوون به په‌تای كۆرۆنا له‌و وڵاته.
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی نه‌هاری لوبنانی