ریال مه‌درید ترس ده‌خاته دڵی مباپێ و پاریس
به گوێره‌ی میدیاكانی فه‌ره‌نسا، یانه‌ی ریال مه‌درید داوای له پاریس سانجێرمان كردووه تا سبه‌ی چاره‌نووسی مباپێ یه‌كلایی بكه‌نه‌وه ئه‌گه‌رنا ده‌كشێنه‌وه.
رۆژنامه‌ی لۆ پاریزیانی فه‌ره‌نسی له راپۆرته هه‌واڵێكدا نووسیویه‌تی: ریال مه‌درید په‌یامێكی بۆ پاریس سانجێرمان ناردووه و ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ تا ئێواره‌ی سبه‌ی یه‌كشه‌ممه خۆیان یه‌كلایی نه‌كه‌نه‌وه ئه‌وان ناتوانن رۆژی دووشه‌ممه كه دوایین رۆژی گواستنه‌وه‌ی یاریزانانه كاره‌كانی كلیان مباپێ ته‌واو بكه‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌یه‌وه، تۆڕی هه‌واڵی رادیۆ مۆنتی كارلۆی فه‌ره‌نسی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه مباپێ ئه‌مڕۆ به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌شداریی له مه‌شقه‌كانی پاریس سانجێرمان كردووه و پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست به راهێنانه‌كان بكات باوه‌شی له لیۆناردۆی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌كه داوه كه ئه‌مڕۆ به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو لیۆناردۆ له راهێنانه‌كانی پاریس ئاماده بووه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رۆژنامه‌ی لكیپی فه‌ره‌نسا هێمای بۆ ئه‌وه كردووه لیۆناردۆ هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی مباپێ ئه‌م وه‌رزه له پاریس به‌رده‌وام بێت سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو فشار و هه‌وڵانه‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید.
لكیپ ئه‌وه‌شی نووسیوه: تا ئێستا پاریس دوو ئۆفه‌ری ریال مه‌درید ره‌تكردووه‌ته‌وه و چاوه‌ڕێی ئۆفه‌ری سێیه‌م ده‌كات و چاوی له‌وه‌یه ریال مه‌درید پاره‌ی گواستنه‌وه‌ی مباپێ زیاتر بكات.
كلیان مباپێ ته‌مه‌ن 22 ساڵ، له یانه‌ی مۆناكۆ ده‌ركه‌وت، له هاوینی 2018 به گرێبه‌ستێكی 145 ملیۆن یۆرۆ روویكرده پاریس سانجێرمان، له‌گه‌ڵ یانه پاریسییه‌كه له كۆی 174 یاری 134 گۆڵ و 63 ئاسیستی كردووه.