كۆرۆنا له عێراق.. ئاماری تووشبوونی رۆژانه به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی
73 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و زیاتر له 8 هه‌زار حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش تۆماركران
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 29 هه‌زار و 983 كه‌س ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 5 هه‌زار و 396 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه، كه له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا ئه‌مه كه‌مترین ژماری تووشبوونی رۆژانه‌یه تۆمار بكرێت. زۆرترین ژماره‌ی تووشبوونی ئه‌مڕۆش له شاری به‌سره تۆماركرا، كه بریتییه له 810 حاڵه‌ت.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 73 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه، 8 هه‌زار و 153 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه راگه‌یه‌ندراوه.
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه، ژماره‌یان گه‌یشته ملیۆنێك و 868 هه‌زار و 352 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 20 هه‌زار و 632 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، ملیۆنێك و 711 هه‌زار و 405 كه‌سیش به رێژه‌ی 91.6% به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 136 هه‌زار و 315 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 957 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، تا ئێستا 3 ملیۆن و 274 هه‌زار و 154 كه‌س له سه‌رانسه‌ری عێراق ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه.
H.B