ئۆتۆمبێلی پاڵه‌وانه ئهفسانییهكهی هۆڵیوود دزرا
له كاتی تۆماركردنی فیلمێك ئۆتۆمبێلهكی دیارنه‌ما
K24 - هه‌ولێر:
ئۆتۆمبێلی "تۆم كرووز" پاڵه‌وانه ئه‌فسانه‌ییه‌كه‌ی هۆلیوود له "بێرمینگهام"ی به‌ریتانیا دزرا، كه ئێستا بۆ تۆماركردنی گرته‌كانی به‌شی حه‌وته‌می فیلمی "می‌شن ئیمپۆسیبڵ" له‌و وڵاته‌یه.
رۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یل"ی به‌ریتانیا بڵاویكرده‌وه، ئۆتۆمبێله‌كه له جۆری "بی ئێم ده‌بڵیو" بووه، دوای چه‌ند خوله‌كێكی كه‌م له جێهێشتنی له ده‌ره‌وه‌ی هۆتێل دزراوه، دزه‌كان ئامێری تایبه‌تی سكانی شه‌پۆڵیان به‌كارهێناوه بۆ دۆزینه‌وه‌ی شه‌پۆلی كۆنتڕۆڵ و ئیشپێكردنی ئۆتۆمبێله‌كه.
پۆلیس دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م ئۆتۆمبێله‌كه‌ی دۆزییه‌وه، به‌و پێیه‌ی ئامێری جی پێ ئێسی تێدابووه، به‌ڵام سه‌رجه‌م كه‌لوپه‌له گرانبه‌ها تایبه‌ته‌كانی تۆم كروزیان دزیوه، كه به به‌های سه‌دان هه‌زار دۆلار ده‌بێت.
تۆماس كرووز مابۆسیری چواره‌م، ئه‌كته‌ر و به‌رهه‌مهێنه‌ری سینه‌مایی و نووسه‌ری ئه‌مه‌ریكی، كه له ناوه‌نده‌كانی هونه‌ری به "تۆم كرووز" ناسراوه، له (3ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 1962) له دایكبووه، كه تا ئێستا 3 جار خه‌ڵاتی جیهانی به‌ده‌ستهێناوه، به هۆی فیلمه‌كانی زیاتر له 4 ملیار دۆلاری له ئه‌مه‌ریكا و له له جیهانیش زیاتر له 10.1 ملیار دۆلاری به‌ده‌ستهێناوه.