جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین: له‌باره‌ی یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی كۆرۆنا ئه‌مه‌ریكا هاوكار نییه
چین داوا له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات رێگه بدات تاقیگه‌ی "فۆرت دیتریك"ی بایه‌لۆژی و زیاتر له 200 تاقیگه‌ی دیكه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر بكرێت
K24 - هه‌ولێر:
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین "ما چاوچین" له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا پشت به راپۆرتی هه‌وڵگری ده‌به‌ستێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هاوكاری زاناكان بكات و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی له‌سه‌ر یه‌كه‌م شوێنی ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا بكرێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، چه‌ندین جار چین هاوكاری تیمی پسپۆڕانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی كردووه، تا له رووی زانستییه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌كانیان بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا رێگه نادات تاقیگه‌ی "فۆرت دیتریك"ی بایه‌لۆژی بخرێته ژێر لێكۆڵینه‌وه.
ما چاوچین، گوتی: "به‌مدواییانه هه‌وڵگری ئه‌مه‌ریكا راپۆرتێكی له‌باره‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر شوێنی ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه، ئه‌و راپۆرته پاڵنه‌ری سیاسی هه‌بووه و به‌و ئامانجه‌ی به‌رپرسیاریه‌تییه‌كه بخرێته ئه‌ستۆی لایه‌نی دیكه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئه‌مه‌ریكییه‌كان ویستوویانه وێنه‌یه‌كی نه‌شیاوی چین نیشان بده‌ن و هێرشی بكه‌نه‌سه‌ر".
گوتیشی: "چه‌ندین جار دووپات‌مان كرده‌وه، كه بنچینه‌ی درووستبوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بابه‌تێكی زانستیی ئاڵۆزه، ناكرێت لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكرێت، ته‌نیا له رێگه‌ی هاوكاریی زاناكان نه‌بێت، له ته‌واوی جیهان، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا ئه‌مانه‌ی فه‌رامۆش كردووه و ده‌یه‌وێت له بری هاوكاری زانستی، به مه‌به‌ستی سیاسی په‌نا بۆ هه‌وڵگری ببات".
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌مه‌ریكا وڵاته‌كه‌مانی به‌وه تۆمه‌تبار كردووه، كه شه‌فاف نین و هاوكاری بابه‌ته‌كه ناكه‌ین، به‌ڵام ئه‌مه راست نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چین دوو جار پشتیوانی پسپۆڕه‌كانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵیشه‌وه تیمێكی هاوبه‌ش كه له زانایانی نێوده‌وڵه‌تی و زاناكانی چین پێكهاتبوون، ماوه‌ی 28 رۆژ له ته‌واوی چین گه‌ڕاون، دواتریش راپۆرتێكی هاوبه‌شیان له‌باره‌ی یه‌كه‌م شوێنی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكردووه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئێمه به‌رده‌وام پشتیوانی ئه‌وه‌ین به شێوه‌یه‌كی زانستی كاره‌كان رێچكه‌ی خۆیان وه‌ربگرن، به‌ڵام ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه، كه شوێنی ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا به سیاسی بكرێت.
"ما چاوچین" روونیكرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا تا ئێستا له‌باره‌ی ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا هاوكار نییه و له به‌رپرسیاریه‌تی راده‌كات، ره‌تی ده‌كاته‌وه لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر زوو بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه بكرێت و ئه‌و گومانه‌ی له‌سه‌ر تاقیگه‌ی "فۆرت دیتریك"ی بایه‌لۆژی و زیاتر له 200 تاقیگه‌ی دیكه‌ی بایه‌لۆجی هه‌یه، كه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكان، رێگه نادات لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌باره‌وه بكرێت، تا ئه‌و راستییانه ده‌رنه‌كه‌ون. بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته واشنتن روونكردنه‌وه بۆ جیهان بدات و له به‌رپرسیاریه‌تی رانه‌كات.
روونیشكرده‌وه، سیخوڕیكردنهكهی ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ست نه‌هێناوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌و ره‌فتاره ره‌تده‌كاته‌وه، كه زیاتر له 80 وڵات سیخوڕێكردنهكهی ئه‌مه‌ریكایان ره‌تكردووه‌ته‌وه، كه له رێگه‌ی په‌یامه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رێكخراوی ته‌ندورستی جیهانی ئاگاداركراوه‌ته‌وه.
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین باسی له‌وه كرد، ئه‌مه‌ریكا داوای له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی كردووه، كه ده‌ستكاری راپۆرتی هاوبه‌شی چین و رێكخراوه‌كه بكات، هه‌روه‌ها زیاتر له 300 حزب و رێكخراو و ده‌زگای فیكری، له زیاتر له 100 وڵات له به‌یاننامه‌یه‌كدا سیخوڕیكردن به‌سه‌ر به‌دواداچوونه‌كانی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر یه‌كه‌م شوێنی درووستبوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه، كه په‌یامه‌كه بۆ رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی نێردراوه.
راشیگه‌یاند، زیاتر له 25 ملیۆن واژوو له‌لایه‌ن به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت له چین كۆكراوه‌ته‌وه، كه له په‌یامێكی كراوه‌دا داوای لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر تاقیگه‌ی "فۆرت دیتریك"ی بایه‌لۆژی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن.
د.ی