پاریس سانجێرمان دوایین وه‌ڵامی ریال مه‌دریدی دایه‌وه‌

كلیان مباپێ هێرشبه‌ری پاریس سانجێرمان
كلیان مباپێ هێرشبه‌ری پاریس سانجێرمان

یانه‌ی ریال مه‌درید خۆی ئاماده‌ كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دوایین ئۆفه‌ر له‌ دوایین ساتی داخستنی ده‌رگه‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان بۆ كڕینی مباپێ پێشكه‌شی پاریس سانجێرمان بكات.

یانەی پاریس سانجێرمان بەشێوەیەکی کۆتایی داواکارییەکانی بۆ ریال مەدرید لەبەرامبەر فرۆشتنی کیلیان مباپێ دیاریی دەکات، ریال مەدریدیش ئامادەیە سێیەمین ئۆفەر بۆ گواستنەوەی یاریزانە فەرەنسیەکە پێشکەش بکات.

بەپێی رۆژنامەی دیپۆرتێس کواترۆی ئیسپانی، ئەمڕۆ پاریس سانجێرمان لەگەڵ ریال مەدرید گفتوگۆ دەکات و پاریس سانجێرمان لە بەرامبەر دەستبەرداربوون لە مباپێ داوای 200 ملیۆن یۆرۆ دەکات، داواکارییەکی دیکەی ئەوەیە 180 ملیۆن یۆرۆ و یاریزانێک لە بەرامبەر دەستبەرداربوون لە کیلیان مباپێ وەربگرێت.

لەلایەن خۆیەوە رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی هێمای بۆ ئەوە کردووە ئەگەر هەیە ریال مەدرید سێیەمین ئۆفەر پێشکەشی پاریس بکات و ئەمجارە نرخەکە لە 200 ملیۆن یۆرۆ نزیکە و بەمەش ئەگەر هەیە پاریس رازی ببێت هەرچەندە هێندە ئارەزوو ناکات دەستبەرداری هێرشبەرە لاوەکەی ببێت.

كلیان مباپێ ته‌مه‌ن 22 ساڵ، له‌ یانه‌ی مۆناكۆ ده‌ركه‌وت، له‌ هاوینی 2018 به‌ گرێبه‌ستێكی 145 ملیۆن یۆرۆ روویكرده‌ پاریس سانجێرمان، له‌گه‌ڵ یانه‌ پاریسییه‌كه‌ له‌ كۆی 175 یاری 136 گۆڵ و 63 ئاسیستی كردووه‌.