كازم حه‌بیب، كه‌سایه‌تی رۆشنبیر و چالاكوانی دیاری عێراق كۆچی دواییكرد

ده‌یان به‌رهه‌می چاپكراوی به‌ عه‌ره‌بی و ئه‌ڵمانی له‌ دوای خۆی به‌جێهێشتووه‌ و ژماره‌یه‌كی به‌رچاویان تایبه‌تن به‌ كورد

ئه‌بو سامر (1935 - 2021)
ئه‌بو سامر (1935 - 2021)

K24 – هه‌ولێر:

دكتۆر كازم حه‌بیب، ناسراو به‌ ئه‌بو سامر، كه‌سایه‌تی دیاری كایه‌ی رۆشنبیری عێراق و نووسه‌ری بواری پرسه‌كانی تایبه‌ت به‌ كورد ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ (30ی ئاب/ ئۆگستی 2021) له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی به‌رلین به‌ نه‌خۆشی كۆچی دواییكرد.

له‌و باره‌یه‌وه‌، مه‌كته‌بی سیاسی حزبی شیوعیی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه‌، كۆچی دوایی ئه‌بو سامر زیانێكی گه‌وره‌ بوو بۆ عێراق.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌، ئه‌بو سامر، له‌ ته‌مه‌نێكی زوه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ریزه‌كانی حزبی شیوعی عێراقه‌وه‌ كردووه‌ و به‌ ئازایه‌تییه‌كی زۆره‌وه‌ ئه‌ركه‌ حزبییه‌كانی راپه‌ڕاندووه‌ و بووه‌ته‌ ئه‌ندامی لیژنه‌ی مه‌ركه‌زی حزبی شیوعیی و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی.

پرۆفایلی كازم حه‌بیب:

* له‌ 16ی نیسانی 1935 له‌ كه‌ربه‌لا له‌دایك بووه‌.

* له‌ 1952 په‌یوه‌ندی كردووه‌ به‌ ریزه‌كانی حزبی شیوعی عێراقه‌وه‌.

* له‌ 1955 – 1958 زیندانیكراوه‌ و دوور خراوه‌ته‌وه‌.

* له‌ 1959 له‌ لوبنان ئاماده‌یی ته‌واو كردووه‌.

* كۆلیژی ئابووری له‌ به‌رلین ته‌واو كردووه‌ و له‌ 1964 ماسته‌ری به‌ده‌ستهێناوه‌.

* له‌ 1968 له‌ هه‌مان كۆلیژ دكتۆرای به‌ده‌ستهێناوه‌.

* له‌ 1973 دكتۆرای له‌ زانست به‌ده‌ستهێناوه‌.

* له‌ 1967 تا 1975 له‌ زانكۆی موسته‌نسه‌رییه‌ مامۆستا بووه‌.

* دواتر ده‌ستگیركراوه‌ و خانه‌نشین كراوه‌.

* له‌ 1978 عێراقی به‌ره‌و جه‌زائیر به‌جێهێشتووه‌ و خه‌ریكی وانه‌ وتنه‌وه‌ بووه‌ تا 1981.

* دواتر گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ عێراق و هاتووه‌ بۆ كوردستان بۆ به‌شداریكردن له‌ بزووتنه‌وه‌ی ئه‌نسار.

* له‌ 1993 وازی له‌ حزبی شیوعی هێناوه‌ و ده‌ستی له‌كاركێشاوه‌ته‌وه‌ و خه‌ریكی نووسین و وه‌رگێڕان بووه‌.

* ده‌یان به‌رهه‌می چاپكراوی به‌ عه‌ره‌بی و ئه‌ڵمانی له‌ دوای خۆی به‌جێهێشتووه‌ و ژماره‌یه‌كی به‌رچاویان تایبه‌تن به‌ كورد.

ناونیشانی ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رهه‌مه‌كانی:

* بحث في إنتاج واستهلاك الحنطة في العراق،1971

* ثلاث كراسات عن إنتاج الحنطة والشعير والرز في العراق، مطبعة المعارف، بغداد، 1971

* أراء في مفهوم وقضايا الإصلاح الزراعي، بمشاركة مكرم الطالباني، 1971

* دراسات في التخطيط الاقتصادي، 1974

* ملامح تطور التعاونيات الزراعية في جمهورية ألمانيا الديمقراطية، 1975

* دراسات في الإصلاح والتعاون الزراعي الإنتاجي، 1976

* اتجاهات تطور العلاقات الاقتصادية الدولية وأثرها على البلدان النامية، 1976

* الميثاق وبعض مشكلات التنمية في العراق، 1975

* العوامل المحفزة لنمو الدخل القومي، الموسوعة الصغيرة، 1978

* مفهوم التنمية الاقتصادية، 1980

*   دروس في التخطيط الاقتصادي، 1983

* بعض خصائص وممارسات البرجوازية الصغيرة في العراق، باسم ب. السامر، 1984

* الاستعمار الجديد والبلدان النامية، باسم ب. السامر، 1984

* الفاشية التابعة في العراق 1984

* حول بعض خصائص الفاشية والدكتاتورية الفاشية من الطراز الخاص 1985

* ساعة الحقيقة، مستقبل العراق بين النظام والمعارضة، 1995

* بلدان الجنوب، المشكلات والآفاق، 1996

* المجتمع والدولة في الوطن العربي في ظل السياسات الرأسمالية الجديدة، 1998.

* المأساة والمهزلة في عراق اليوم، 2000م.

* فهد والحركة الوطنية في العراق، بمشاركة زهدي الداوودي، 2003.

* الإيزيدية ديانة قديمة تقاوم نوائب الزمن، 2003

*   العراق: أمس واليوم، 2003.

*   العولمة من منظور مختلف، 2005.

*   لمحات من نضال حركة التحرر الوطني للشعب الكُردي في كُردستان العراق، 2005.

*   الاستبداد والقسوة في العراق، 2006.

*   اليهود والمواطنة العراقية أو (محنة يهود العراق بين الأسر الجائر والتهجير القسري الغادر)، 2006.

*   مقالات حول بعض المسائل الملتهبة في العراق، 2005 - 2006.

*   حوارات فكرية وسياسية واقتصادية مع الدكتور كاظم حبيب، تقديم وإصدار د، حسن حلبوص، 2006.

*   الفاشية التابعة في العراق، 2008.

*   مقالات حول القضية الكردية، 2008.

*   حملات مذابح الأنفال وحلبچة في كردستان العراق، 2008.

*   حوارات ونقاشات فكرية وسياسية واجتماعية واقتصادية خلال الفترة 2008-2009، 2010.

*   اليسار... الطريق الصعب، رؤية نقدية وتطلع نحو مستقبل أفضل، حوار وتقديم مازن لطيف، 2011

*   هيئة الدفاع عن أتباع الديانات والمذاهب في العراق، 2013.

*   شرطة التحقيقات الجنائية في العراق بين المهمات النبيلة والأفعال الدنيئة، 2013.

*   لمحات من عراق القرن العشرين، 11 مجلداً، 2013.

*   يهود العراق والمواطنة المنتزعة، 2015.

*   عوامل تفاقم النزوح والهجرة واللجوء من منطقتي الشرق الأوسط وشمال أفريقيا، 2016.

*   الإيزيدية ديانة عراقية-شرق أوسطية قديمة، 2016/2017.