ماكرۆن سوپاسی سه‌رۆك بارزانی ده‌كات
هەرگیز فەرەنسا پابەندی جەنگاوەرانی کورد لە جەنگی دژی داعش لەبیر ناکات
K24 – هه‌ولێر:
ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ وڵاته‌كه‌ی، له تویتێكدا سوپاسی سه‌رۆك بارزانی كرد و رایگه‌یاند، سوپاس بۆ ئێوه، ماوه‌ی 30 ساڵه هه‌ردوو گه‌له‌كه‌مان مێژووییه‌كی تایبه‌تیان هه‌یه.
هاوكات سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، تویتێكی دیكه‌ی به زمانی كوردی كردووه و تێیدا سوپاسی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی كردووه.
له تویته‌كه‌یدا، ماكرۆن نووسیویه‌تی: دوێنێ، خوازیاربووم لە هەولێر کۆتایی بە سەردانەکەم بێنم بۆ عیراق.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: هەرگیز فەرەنسا پابەندی جەنگاوەرانی کورد لە جەنگی دژی داعش لەبیر ناکات، نێچیرڤانی ئازیز، سوپاس بۆ ئەم پێشوازییە.