سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادە و كەسوكاری دكتۆر كازم حەبیب دەکات
"شۆڕشگێڕ و دیموكراتخواز و دۆست و هاوسۆزی شۆڕشی كورد بوو"
K24 – هەولێر
سەرۆک مەسعود بارزانی، لە پەیامێکدا بۆ کۆچی دوایی نووسەر و ئەدیب و تێكۆشەری دێرینی عێراقی دكتۆر كازم حەبیب، سەرخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری دەکات.
لە پەیامەکەی سەرۆک بارزانی هاتوو: "دكتۆر كازم حەبیب كەسایەتی شۆڕشگێڕ و دیموكراتخواز و دۆست و هاوسۆزی شۆڕشی كورد و پاڵپشتی مافە رەواكانی گەلی كوردستان و، دژی شۆڤیینیەت و دیكتاتۆری بوو".
دەقی پەیامی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی دكتۆر كازم حەبیب:.
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی نووسەر و ئەدیب و تێكۆشەری دێرینی عێراقی دكتۆر (كازم حەبیب)ـم بیست. دكتۆر كازم حەبیب كەسایەتی شۆڕشگێڕ و دیموكراتخواز و دۆست و هاوسۆزی شۆڕشی كورد و پاڵپشتی مافە ڕەواكانی گەلی كوردستان و، دژی شۆڤیینیەت و دیكتاتۆری بوو.
سەرەخۆشی لە خانەوادە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو دكتۆر كازم حەبیب و تەواوی هەڤاڵ و دۆست و ئاشنایانی و ناوەندە كولتووری و ئەدەبییەكانی عێراق دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو دكتۆر كازم حەبیب بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
۳۱ی ئابی ۲٠۲۱