له خانه‌ی به‌ساڵاچووانه‌وه بازرگانی به مادده‌ی هۆشبه‌ر كرا
پیره پیاوێك له خانه‌ی به‌ساڵاچووان به مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستگیركرا
K24 - هه‌ولێر:
ماڵپه‌ڕی "7NEWS Australia"ی ئوستراڵیا بڵاویكرده‌وه، كه پیره پیاوێك كه ته‌مه‌نی سه‌رووی 60 ساڵییه، به‌تۆمه‌تی بازرگانیكردن به مادده‌ی هۆشبه‌ر له خانه‌ی به‌ساڵاچووان له سیدنی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته ده‌ستگیر كرا.
ده‌سه‌ڵاتدارانی سیدنی پیاوێكیان به ناوی "جێری هیلفرد" ده‌ستگیركرد، دوای ئه‌وه‌ی له ئۆتۆمبێله‌كه‌ی "خه‌شخاشی هیندی" و "میسامفیتامین"یان دۆزییه‌وه، دواتریش شوێنی نیشته‌جێبوونییان پشكنی، كه خانه‌ی به‌ساڵاچووانه، پۆلیس له‌وێش مادده‌ی هۆشبه‌ریان دۆزییه‌وه.
ژماره‌یه‌ك له‌وانه‌ی له خانه‌ی به‌ساڵاچوان ده‌ژین، گومانیان له ره‌فتاره‌كانی ئه‌و پیاوه كردووه، كه ته‌مه‌نی 62 ساڵه، سه‌رنجی ئه‌و كه‌سانه دراوه، كه هاتوچۆی ئه‌و پیاوه‌یان ده‌كرد، ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ره‌نسی له زاری پۆلیسی ئوستراڵیا گواستییه‌وه، "جێری هیلفرد" له خانه‌ی به‌ساڵاچوونه‌وه بازرگانی به مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه كردووه.
پۆلیس به‌دواداچوونی بۆ جوڵانه‌وه‌ی ئه‌و پیاوه كردووه، دواتر له لێكۆڵینه‌وه‌كانیان بۆیان ده‌ركه‌وتووه، جگه له‌وه‌ی بازرگانی به مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه كردووه، چه‌كی بێ مۆڵه‌تیشیان پێگرتووه، پۆلیسی ئوستراڵیا ئاماژه به‌وه كرد، ئه‌و پیاوه له 12ی مانگی ئه‌یلوول/ سێپته‌مبه‌ر دادگایی ده‌كرێت.
د.ی