ریال مهدرید تا دوایین سات بۆ كڕینی مباپێ تهسلیم نابێت
کەمتر لە 9 کاتژمێر ماوە دەرگای گواستنەوەی یاریزانان دابخرێت و هێشتا چارەنووسی کیلیان مباپێ لە نێوان پاریس سانجێرمان و ریال مەدرید یەکلانەبووەتەوە.
گەرچی لە چەند کاتژمێری رابردوو هیچ گۆڕانکارییەکی نوێ رووینەداوە و هیچ پێشهاتێکی نوێ لەبارەی چوونی مباپێ بۆ ریال مەدرید نییە، بەڵام میدیاکانی ئیسپانیا ئاشکرایانکردووە هێشتا ریال مەدرید تەسلیم نەبووە و لە گواستنەوەی کیلیان مباپێ بێهیوا نەبووە.
جۆسێپ پێدریرۆل رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیسپانی کە نزیکە لە ریال مەدرید رایگەیاندووە، هێشتا لەناو ماڵی مەدرید هەست دەکەن هیوایەک بۆ گواستنەوەی کیلیان مباپێ ماوە و هیوادارن بتوانن لە دوایین ساتەکان میرەکانی قەتەر رازی بکەن دەستبەرداری مباپێ بن.
گەرچی ریال مەدرید ١٧٠ ملیۆن یۆرۆی کاش و ١٠ ملیۆن یۆرۆی پاداشتی بە پاریس سانجێرمان داوە، بەڵام هێشتا پاریس رازی نییە و رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، لەوانەیە ریال مەدرید لەدوایین کاتژمێرەکان ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆ بدات تا دەستبەرداری مباپێ بن.
کەناڵی گۆڵی ئیسپانی رایگەیاندووە، چوونی مباپێ لە پاریس سانجێرمانەوە بۆ ریال مەدرید زەحمەتە بەڵام ئەستەم نییە، کەناڵی ئی ئێس پی ئێنی ئەمریکیش ئاشکرایکردووە هێشتا گفتوگۆیەکان لە نێوان هەموو لایەک بەردەوامە.
كلیان مباپێ تهمهن 22 ساڵ، له یانهی مۆناكۆ دهركهوت، له هاوینی 2018 به گرێبهستێكی 145 ملیۆن یۆرۆ روویكرده پاریس سانجێرمان، لهگهڵ یانه پاریسییهكه له كۆی 175 یاری 136 گۆڵ و 63 ئاسیستی كردووه.