ریال مه‌درید شوێنگره‌وه‌ی مباپێ هه‌ر له فه‌ره‌نسا دۆزییه‌وه
به گوێره‌ی میدیاكانی فه‌ره‌نسا، یانه‌ی ریال مه‌درید له گواستنه‌وه‌ی كلیان مباپێ كشایه‌وه و هه‌ر له خولی فه‌ره‌نسا بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانێكی دیكه چووه سه‌رهێڵ.
پێگه‌ی لكیپی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند كه یانه‌ی ریال مه‌درید چیتر نه‌یتوانی داواكارییه‌كانی پاریس سانجێرمان جێبه‌جێ بكات و له سێیه‌مین ئۆفه‌ری بۆ گواستنه‌وه‌ی مباپێ شكستی هێنا و كشایه‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی ئۆندا سیرۆی ئیسپانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه یانه‌ی ریال مه‌درید هه‌وڵه‌كانی هه‌ر له فه‌ره‌نسا به ئاراسته‌ی حیسام عه‌واری هێرشبه‌ری یانه‌ی لیۆن ده‌ستپێكردووه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، یانه‌ی ریال مه‌درید له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ئه‌م هێرشبه‌ره كێبڕكێی یانه‌كانی ئارسێناڵ و تۆتێنهام ده‌كات و ئه‌مشه‌و نوێنه‌ری ئه‌م 3 یانه‌یه بڕیاریاندا له پێناو یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ئه‌م یاریزانه له فه‌ره‌نسا بمێننه‌وه، به‌وپێیه‌ی دوای 5 كاتژمێری دیكه به فه‌رمی ده‌رگه‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان له ئیسپانیا داده‌خرێت.
حیسام عه‌وار ته‌مه‌نی 23 ساڵه، به ڕه‌سه‌ن جه‌زائیرییه و یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا ده‌كات، له یانه‌ی لیۆن پێگه‌یشتووه، له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه له كۆی 174 یاری 32 گۆڵ و 32 ئاسیستی كردووه.