وادەی دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکان راگەیەندرا

لە سێ رۆژدا مووچەی هەموو وەزارەت و دامەزراوەکان دابەش دەکرێت

یەكێك لە بانكەكانی ھەولێر - فۆتۆ: رێباز سیان - كوردستان24
یەكێك لە بانكەكانی ھەولێر - فۆتۆ: رێباز سیان - كوردستان24

K24 – هەولێر

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان وادەی دابەشکردنی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکانی راگەیاند.

بەگوێرەی خشتەیەکی دابەشکردنی وەزارەتی دارایی و ئابووری کە وێنەیەکی دەست کوردستان24 کەوتووە، لە سبەی پێنجشەممە 2/9/2021 تا رۆژی یەکشەممە 5/9/2021، مووچەی مانگی 8ی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکان دابەش دەکرێت.

خشتەی دابەشکردنی مووچە
خشتەی دابەشکردنی مووچە

لە 25/8/2021، وەزارەتی دارایی و ئابووری دەستی بە دابەشکردنی مووچە کرد و وەزارەتی تەندروستی وەک یەکەم وەزارەت مووچەی وەرگرت.

پێشتر د. جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو، مووچە بەڕێژەی 100% دابەش دەکرێت. بەپێی سیولە لە ماوەیەکی دیاریکراودا، مووچەی گشت وەزارەتەکان دابەش دەکرێت.