مه‌سروور بارزانى پێشوازى له سه‌رۆكى ئيئتيلافى نيشتمانى سووريا ده‌كات
مه‌سروور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له ئه‌نه‌س عه‌بده سه‌رۆكی ئیئتلافی نیشتمانی سووریا و شاندی یاوه‌ری كرد.
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سروور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له ئه‌نه‌س عه‌بده سه‌رۆكی ئیئتلافی نیشتمانی سووریا و شاندی یاوه‌ری كرد.
له‌و دیداره‌دا به شێوه‌یه‌كی گشتی تیشك خرایه سه‌ر بارودۆخی مرۆیی و پێشكه‌وتنه مه‌یدانییه‌كانی سوریا و ناوچه‌كه.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی ئیئتلافی نیشتمانی سووریا سوپاسی هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستانی كرد، له‌به‌رامبه‌ر حه‌واندنه‌وه‌ی ئاواره‌كانی سووریا.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا له‌باره‌ی میكانیزمه‌كانی چۆنییه‌تی پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌ی نێوان پێكهاته‌كان و پێویستی به‌شداریكردنی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان له دروستكردنی بڕیاری سیاسی تایبه‌ت به كاروباره‌كانی ئێستا و ئاینده‌ی وڵاته‌كه گفتوگۆ كرا و هه‌موو جۆره تاكڕه‌وی و پاوانخوازییه‌ك ره‌تكرایه‌وه.
هه‌ردوولا پاڵپشتی خۆیان بۆ چه‌سپاندنی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد له ده‌ستووری ئاینده‌ی سووریا دووپاتكرده‌وه.
هه‌روه‌ها گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی رۆژئاوايان به پێویست و گرنگ دانا بۆ شه‌ڕی تیرۆریستان و پاراستنی ناوچه‌كه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رۆڵی "ئه‌نه‌كه‌سه" وه‌ك پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كی و نوێنه‌ری گه‌لی كورد له ئیئتلافی نیشتمانی به‌رز نرخێندرا.

