کەشناسی: پلەی گەرما بۆ ژێر 40 پلەی سیلیزی دادەبەزێت

دابەزینی پلەی گەرما بەراورد بە رۆژانی رابردوو 8 پلە دەبێت

rtrt
rtrt

K24 – هەولێر

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی لە دوو رۆژی داهاتوودا پلەی گەرما لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ژێر 40 پلەی سیلیزی دادەبەزێت.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە رۆژى هەینى پلەکانى گەرما نزم بوونەوەیەکى بەرچاو بەخۆى دەبینێت، جیا وازی دابەزین لە پلەکانى گەرما لەنێوان (6-8) پلەى سیلیزى دەبێت، بە بەروارد لەگەڵ ئەو چەند رۆژەى پێشووتر.

 کەشناسی دیاریکردووە، پلەی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان لە رۆژانی داهاتوو بەمشێوەیە دەبێت:..

هەولێر لەنێوان (36-39) پلەى سیلیزى

سلێمانى لەنێوان (36-37) پلەى سیلیزى

دهۆک لەنێوان (36-37)  پلەى سیلیزى

کرکووک لەنێوان (40-42) پلەى سیلیزى

هەڵەبجە لەنێوان (37-39) پلەى سیلیزى

بەشی پێشبینیەکان لە بەڕیوەبەرایەتی کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم نزمبوونەوەیە لە پلەکانى گەرما تاکو رێکەوتى 7/9/2021 رۆژى سێشەممه بەردەوامى دەبێت، پاشان چەند پلەیەکى کەم روو لە بەرزبوونەوە دەکات.