كریستیانۆ له نوێترین دیمانه‌یدا وه‌ڵامی 5 پرسیار ده‌داته‌وه
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له یه‌كه‌مین دیمانه‌یدا دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ مانچێسته‌ر یونایتد جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه هه‌ست به دڵخۆشییه‌كی گه‌وره ده‌كات كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه ماڵه‌كه‌ی، ده‌شڵێت: ئالێكس فێرگسۆن بۆ من وه‌كو باوك وایه.
1ـ هه‌ستت چۆنه كاتێك دووباره له مانچێسته‌ر یونایتد یاری ده‌كه‌یته‌وه؟
كریستیانۆ رۆناڵدۆ: هه‌ستێكی زۆر باشم هه‌یه، چونكه من مێژووییه‌كی گه‌وره‌م له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر یونایتد هه‌یه، كاتێك لێره ده‌ستم به یاریكردن كرد ته‌مه‌نم 18 ساڵان بوو، دوای 12 ساڵ دووباره گه‌ڕامه‌وه، بۆیه به تامه‌زرۆییه‌وه چاوه‌ڕوانی یه‌كه‌مین یاری ده‌كه‌م له دوای گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ ئۆڵدتڕافۆرد.
2ـ ئالێكس فێرگسۆن چی رۆڵێكی له گه‌ڕانه‌وه‌ی تۆ هه‌بوو بۆ مان یونایتد؟
كریستیانۆ رۆناڵدۆ: هه‌موو كه‌سێك ده‌زانێت ئالێكس فێرگسۆن كلیلی پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی من بوو كاتێك له ته‌مه‌نی 18 ساڵی واژۆم له‌سه‌ر گرێبه‌ستی یونایتد كرد، له‌بیرمه كاتێك به درێسی سپۆرتینگ لیسبۆنا یاریم له دژی مانچێسته‌ر یونایتد كرد ئه‌وكات فێرگسۆن هاته لای من، وه‌كو باوكێكی تۆپی پێ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كردم و یارمه‌تییه‌كی زۆری دام و هانی دام كه په‌یوه‌ندی به مانچێسته‌ر یونایتد بكه‌م و زۆر شتی فێر كردم، له‌وكاته‌وه به‌هێزترین په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ فێرگسۆن هه‌یه و ئه‌م په‌یوه‌ندییه به درێژایی ته‌مه‌نم ده‌پارێزم، چونكه ئه‌و پیاوه كه‌سایه‌تییه‌كی زۆر سه‌رسوڕهێنه‌ری هه‌یه و زۆرم خۆشده‌وێت و چونكه كاریگه‌رترین كه‌سی نێو ژیانی وه‌رزشی من بووه.
3ـ باشترین بڕیارێك كه له ژیانی وه‌رزشی خۆت دابێتت چی بووه؟
كریستیانۆ رۆناڵدۆ: پێموایه گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ مانچێسته‌ر یونایتد دروسترین و گرینگ‌ترین بڕیاری ژیانی من بووه، ده‌مه‌وێت دووباره یارمه‌تی مانچێسته‌ر یونایتد بده‌مه‌وه و به‌رده‌وامی به‌و مێژووه بده‌م كه له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه دروستم كردووه، بردنه‌وه‌ی ناسناوێكی گه‌وره بۆ ئه‌و یانه‌یه له‌سه‌رووی هه‌موو خه‌ون و ئاواته‌كانمه.
4ـ هیچ گفتووگۆیه‌كت له‌گه‌ڵ سۆڵشایه‌ر كردووه له باره‌ی پرۆژه و پێكهاته‌ی یانه‌كه بۆ داهاتوو؟
كریستیانۆ رۆناڵدۆ: به‌ڵێ، به‌یه‌كه‌وه له رێگه‌ی سۆشیاڵ میدیا قسه‌مان كردووه، ده‌مه‌وێت ده‌رفه‌تێك بڕه‌خسێت بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕوو له‌گه‌ڵ سۆڵشایه‌ر قسه‌ی زیاتر بكه‌ین، پێشتر وه‌كو یاریزان بۆ ماوه‌ی 2 تا 3 ساڵ لێره له مان یونایتد یاریم له‌گه‌ڵ كردووه و په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزمان هه‌یه، ئه‌گه‌رچی ئێستا رۆڵی ئه‌و له یاریزانه‌وه بۆ راهێنه‌ر گۆڕدراوه، به‌ڵام من ئێستا یاریزانم و ئه‌و راهێنه‌ری منه و خۆشحاڵم، راهێنه‌ر هه‌رچییه‌كم داوا لێ بكات جێبه‌جێ ده‌كه‌م.
5ـ له كۆتاییدا چی په‌یامێكت بۆ هانده‌رانی یونایتد هه‌یه كه تا ئێستا گۆڕانی به‌سه‌ر ناوی تۆدا ده‌ڵێنه‌وه و دڵخۆشن به‌بینینه‌وه‌ی تۆ به درێسی مان یونایتد؟
كریستیانۆ رۆناڵدۆ: هانده‌ران كلیلی تۆپی پێن، ئێستا دڵخۆشم كه هانده‌ران گه‌ڕانه‌ته‌وه یاریگه‌كان، به پێچه‌وانه‌ی ساڵی رابردوو كه یاریگه‌كان چۆل بوون، هانده‌رانی یونایتد زۆر نایاب و تایبه‌تن، زۆر باش ئه‌وه‌م له‌بیره كه گۆرانیان به‌سه‌ر ناوی مندا ده‌گوت و زۆر خۆشحاڵیان ده‌كردم، په‌یامی من بۆ هانده‌رانی یونایتد ئه‌وه‌یه كه به‌ڵێنیان پێ ده‌ده‌م له‌سه‌ر چیمه‌نی یاریگه هه‌موو شتێك له پێناو دڵخۆشكردنی ئه‌وان و سه‌رخستنی تیپه‌كه بكه‌م هه‌روه‌كو چۆن پێشتر كردوومه، هیوادارم به زووترین كات ئه‌و هانده‌رانه ببینمه‌وه.