بێنزێما له مباپێ هه‌واڵێكی خۆش بۆ هانده‌رانی ریال مه‌درید راده‌گه‌یه‌نێت
کەریم بێنزێما هێرشبەری فەرەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا باس لە داهاتووی کلیان مباپێ هێرشبەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەی دەکات.
لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ماڵپەری ئار تی ئێل کەریم بێنزێما هێرشبەری هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا ئاشکرای دەکات کە کلیان مباپێ هاوڕێی زوو یاخود درەنگ پەیوەندی بە باشترین یانەی جیهان واتە ریال مەدرید دەکات.
کەریم لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ده‌ڵێت: من و کلیان پەیوەندیەکی باشمان لەناو یاریگا و لە دەرەوەی یاریگا هەیە و شتێکی شاراوەش نییە کە هەموومان حەز دەکەین درێسی یانەکەمان لەبەر بکات.
مباپێ ئەم هاوینە هەوڵێکی زۆری‌دا بۆ ئەوەی ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت و پەیوەندی بە یانەی ریال مەدریدەوە بکات، بەڵام دواجار بەرپرسانی یانەکەی رەتیانکردەوە دەستبەرداری بن، به گوێره‌ی گرێبه‌سته‌كه‌شی، مباپێ ده‌توانێت له هاوینی داهاتوو به‌بێ به‌رامبه‌ر و به‌بێ هیچ به‌ربه‌ستێك یانه‌ی پاریس سانجێرمان جێبهێڵێت.