یوکسەکداغ: ئۆپەراسیۆنی لە ناوبردنی ئیرادەی سیاسی گەلی کورد لە توركیا دەستیپێکردووە
"نزیك بووینەتەوە لە ئاسۆی روون"
K24 - ھەولێر
ھاوسەرۆكی پارتی گەلانی دیموكرات (ھەدەپە) دەڵێ، ئۆپەراسیۆنی لە ناوبردنی ئیرادەی سیاسی گەلی کورد لە توركیا دەستی پێکردووە، بەڵام نزیك بووینەتەوە لە ئاسۆی روون.
فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکی پارتی گەلانی دیموکرات (هەدەپە) رایگەیاند: "سەرەتا پارتی دیموکراتی گەلان بە 80 پەرلەمانتار و دواتریش سەرەڕای هەموو ئاستەنگی و هێرشەکان بە 59 پەرلەمانتار چووە ناو پەرلەمانەوە، هەموو ئەمانەش یەك هۆکار و سەرچاوەی هەیە ئەویش خەباتی گەلی ئێمەیە".
هاوسەرۆکی هەدەپە ده‌ڵێ: "ئێستا ئۆپەراسیۆنی لە ناوبردنی ئیرادەی سیاسی گەلی کورد لە توركیا دەستی پێکردووە، بەڵام دڵنیاتان دەکەینەوە زۆربوونی زوڵم و ستەم، نیشانمان دەدات کە زۆر نزیك بووینەتەوە لە ئاسۆی روون".
ئەوە لە كاتێكدایە رۆژی 20ی ئایاری 2016، په‌رله‌مانی توركیا كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی بۆ پرسی هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر 138 په‌رله‌مانتار ئه‌نجامدا و به 376ده‌نگی به‌ڵێ له به‌رامبه‌ر 140 ده‌نگی نه‌خێر بڕیارەكە پەسەند كرا، ئەمەش كاردانەوەی ناوخۆ و دەرەوەی توركیای بە دوایی خۆیدا ھێنا.