ئافره‌تێكی مردوو ژیانی 5 كه‌سی زیندوو رزگار ده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی له رووداوێكی هاتووچۆدا تووشی خوێنبه‌ربوونی مێشك بوو ئۆمێدی ژیانی بۆ 5 كه‌سی دیكه گه‌ڕانده‌وه
K24- هه‌ولێر:
مردنی كچێكی تورك له‌رووداوێكی هاتووچۆدا به‌هۆی خوێنبه‌ربوونی له میشك، ئومێدی ژیانی بۆ 5 كه‌سی دیكه گه‌ڕانده‌وه، كه چاوه‌ڕێیان ده‌كرد چاندنی ئه‌ندامی جه‌سته‌یان بۆ بكرێت.
به‌ر له‌وه‌ی ئه‌و ئافره‌ته توركه به‌ناوی "نۆرفیر ئاق گول" بمرێت، وه‌سیه‌تی بۆ خانه‌واده‌كه‌ی جێهێشتبوو، كه دوای مردنی ئه‌ندامانی له‌شی به كه‌سانی پێویست ببه‌خشرێن.
ئه‌و ئافره‌ته كه پارێزه‌ر بوو و ته‌مه‌نی 38 ساڵ بوو و له شاری ئه‌نقه‌ره نیشته‌جێ بوو، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو له‌كاتی چوونی بۆ ویلایه‌تی بولو، ئۆتۆمبیله‌كه‌ی تووشی رووداوێكی هاتووچۆ بوو.
ئاق گول كه دایكی دوو منداڵ بوو، دوای رووداوه‌كه گوازرایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی عزه‌ت ئهبانهتی زانكۆیی له بولو، پزیشكان رایانگه‌یاند، كه خوێنبه‌ربوونی له‌سه‌ر میشكی روویداوه و ئه‌مڕۆش له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا.
له‌سه‌ر بنه‌مای ئاره‌زووی ئافره‌ته كۆچكردووه‌كه، خانه‌واده‌كه‌ی دوای مردنی كچه‌كه‌یان بڕیاریدا ئه‌ندامانی له‌شی به‌و كه‌سانه ببه‌خشن، كه پێویستییان پێیه، به‌مه‌ش هه‌ریه‌ك له جگه‌ر، دڵ، هه‌ردوو سییه‌كانی و هه‌ردوو گورچیله‌كانی له نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی سه‌ركه‌وتووانه له لاشه‌ی جیاكرانه‌وه و بۆ 5 كه‌سی دیكه له ویلایه‌ته جیاوازه‌كانی توركیا گوازرانه‌وه و دواتر ته‌رمه‌كه‌ی گوازرایه‌وه شوێنی له‌دایكبوونی له ناوچه‌ی گوڵباشیی سه‌ر به ئه‌نقه‌ره، بۆ ئه‌وه‌ی به‌خاك بسپێردرێت.
ئیفهر ئۆگیش، خوشكی ئافره‌ته كۆچكردووه‌كه به ئاژانسی ئه‌نادۆڵی راگه‌یاند، "پزیشكانی نه‌خۆشخانه چۆنیه‌تی به‌خشینی ئه‌ندامانی له‌شیان بۆ خانه‌واده‌كه‌مان شرۆڤه‌كرد".
گوتیشی: "ئه‌وه‌شمان زانیبوو كه ساڵێك به‌ر له مردنی، خۆشكه‌كه‌م وه‌سیه‌تی كردبوو دوای مردنی ئه‌ندامانی له‌شی به كه‌سانی پێویست ببه‌خشرێن و ئێمه‌ش وهسیهتهكهمان جێبه‌جێ كرد و پشتیوانیمان له خواسته‌كه‌ی كرد".
گوتیشی: "گه‌وره‌ترین پرسه بۆ خانه‌واده‌كه‌م ئه‌وه‌یه، كه به ئه‌ندامانی له‌شی خوشكه‌كه‌مان كێشه‌ی 5 نه‌خۆش چاره‌سه‌ر كرا".
لای خۆشیه‌وه نه‌جلا گولسۆی، دایكی ئافره‌ته كۆچكردووه‌كه به‌وپه‌ڕی خه‌مناكییه‌وه بۆ له‌ده‌ستدانی كچه‌كه‌ی گوتی: "ئێمه له‌ڕێگه‌ی به‌جێگه‌یاندنی وه‌سیه‌تی كچه‌كه‌مان ئومێدی ژیانمان بۆ 5 كه‌سی دیكه گه‌ڕانده‌وه، بۆیه من ئارامم، چونكه نزای ئه‌و 5 نه‌خۆشه به‌شی ئه‌وه ده‌كات خودای گه‌وره له كچه‌كه‌مان خۆشبێت".
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ
H.B