به ڤیدیۆ.. له گه‌رمه‌ی پاڵه‌وانێتیه‌ك گیانی له‌ده‌ست دا
خانمه پاڵه‌وانێكی مه‌كسیكی ته‌مه‌ن 18 ساڵ له كاتی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌یه‌ك به‌هۆی كوترانی سه‌ری گیانی له‌ده‌ست دا.
له پاڵه‌وانێتییه‌كی بۆكسێن كه له شاری مۆنتریالی كه‌نه‌دا به‌ڕێوه‌چوو، جیانێتی زاپاتای مه‌كسیكی رووبه‌ڕووی ماری پیێرای كه‌نه‌دی بووه‌وه كه تێیدا خانمه مهكسییهكه له كاتی یارییه‌كه‌دا ئازارێكی گه‌وره‌ی پێگه‌یشت و كه‌وته سه‌رزه‌وی، هه‌ر له‌وكاته‌دا هاوسه‌ره‌كه‌ی كه له هه‌مان كاتدا راهێنه‌ریه‌تی، به خێرایی چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی پزیشكی بۆ هێنا و دواتر گه‌یاندرایه نه‌خۆشخانه، به‌ڵام پزیشكه‌كان نه‌یانتوانی گیانی له مردن رزگار بكه‌ن و هه‌ر له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ست دا.
جیانێتی زاپاتای مه‌كسیكی ته‌نیا ماوه‌ی 3 ساڵ بوو ده‌ستی به یاریی بۆكسێن كردبوو، دوای ئه‌زموونێكی كورت له پاڵه‌وانێتییه‌كان كۆتایی به ژیانی هات.