سه‌لیم جبووری: هه‌رێمی كوردستان رۆڵێكی كاریگه‌ری له‌ سه‌قامگیری عێراقدا ‌هه‌بووه‌

بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو هه‌رێمی كوردستان كۆڵه‌گه‌یه‌كی بنچینه‌یی و گرنگ و كاریگه‌ر ده‌بێت له‌ هاوپه‌مانێتییه‌كاندا

K24- هه‌ولێر:

سه‌لیم جبووری، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند: هه‌رێمی كوردستان له‌ هاوپه‌یمانێتییه‌كانی داهاتوو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق كۆڵه‌گه‌یه‌كی بنچینه‌یی و گرنگ و كاریگه‌ر ده‌بێت و دووپاتیكرده‌وه‌، هه‌رێمی كوردستان رۆڵێكی كاریگه‌ری له‌ سه‌قامگیری عێراق ‌هه‌بووه‌ و خوازیارین له‌ قۆناغی داهاتووشدا به‌رده‌وام بێت.

جبووری له‌ درێژه‌ی گوته‌كانیدا گوتی: سیسته‌می هه‌ڵبژاردنی نوێ، خه‌ڵك ناچار ده‌كات كه‌ نزیكه‌كانیان هه‌ڵبژێرن، ئه‌وانه‌ هه‌ڵبژێرن كه‌ توانای جێبه‌جێكردنی داواكاری و پێداویستییه‌كانیان هه‌یه‌. خوازیارین كه‌ ململانێی هه‌ڵبژاردن شه‌ریفانه‌ بێت و به‌ گوێره‌ی ئامرازه‌ یاساییه‌كان بێت.

هه‌روه‌ها گوتی: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزداین له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، هه‌رێمی كوردستان رۆڵێكی كاریگه‌ری له‌ سه‌قامگیری عێراق هه‌بێت، خوازیارین له‌ قۆناغی داهاتووشدا به‌رده‌وام بێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، حاڵه‌تێكی سروشتییه،‌ كه‌ هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ هه‌رێم هه‌بێت، هه‌رێمی كوردستان كۆڵه‌گه‌یه‌كی بنچینه‌یی و گرنگ و كاریگه‌ر ده‌بێت له‌ هاوپه‌مانێتییه‌كاندا، هاوپه‌یمانی عه‌زم په‌یوه‌ندی باشی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌.

H.B

Fly Erbil Advertisment