تره‌مپ له 11ـی سێپتێمبه‌ر ئه‌و كاره ده‌كات
"حه‌زم له‌جه‌نگه، شه‌ڕكه‌ره كۆنه‌كانم خۆش ده‌وێت"
K24 – هەولێر:
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت، له 11ـی سێپتێمبه‌ری ئه‌مساڵ، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، له ویلایه‌تی فلۆریدا، ببێته بێژه‌ر (كۆمێنتێیتهری) یاری نێوان ئیڤانده‌ر هۆڵیڤێڵد و هیتۆر بلفۆر، له یاری بۆكسێندا.
كۆمپانیای (فایت)، بۆ كاروباری په‌خشی ته‌له‌فزیۆنی، رایگه‌یاند، له (11ـی سێپتێمبه‌ر)ـی ئه‌مساڵ، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رۆڵی كۆمێنتێیتهر، له یارییه‌كی به‌ناوبانگی بۆكسێنی جیهانی ده‌بینێت، كه بێ كاری مۆنتێر به‌ڕێوه ده‌چێت، ئیڤانده‌ر هۆڵڤێڵد وه‌ك یاریزانێكی جیهانی له ته‌مه‌نی (59) ساڵیدا ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌به‌رامبه‌ر بلفۆڕی ته‌مه‌ن (44) ساڵ یاری ده‌كات.
جێ باسه هۆڵڤێڵد ماوه‌ی (10) ساڵه یاری بۆكسێنی نه‌كردووه، تره‌مپ له‌مباره‌وه رایگه‌یاند، حه‌زم له‌جه‌نگه، شه‌ڕكه‌ره كۆنه‌كانم خۆش ده‌وێت، هه‌موو رۆژانێكی شه‌ممه ده‌چمه دیداریان.
ئاژانسی (ASBN)، روونیكرده‌وه، تره‌مپ له‌پاڵ كوڕه گه‌وره‌كه‌ی ده‌بێته بێژه‌ری یارییه به‌ناوبانگه‌كه‌ی (11ـی سێپتێمبه‌ر) كه به‌شێكی زۆری جیهان چاوه‌ڕێی ئه‌و یارییه‌ن.
سه‌رچاوه: DW
ك.ب