نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى لە پاتریارک مار ئاواى سێیەم دەکات

نێچیرڤان بارزانى پشتگیریى خۆى بۆ ئازادیى ئایینى و پێکەوەژیان و لێبوردەیى و یەکترقبووڵکردنى پێکهاتەکان دووپات کردەوه‌

نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى لە پاتریارک مار ئاواى سێیەم دەکات
نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى لە پاتریارک مار ئاواى سێیەم دەکات

K24 – هەولێر:

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2021/9/9 نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە پەیوەندیەکى تەلەفۆنیدا لەگەڵ قەداسەتى پارتریارک مار ئاواى سێیەم، پیرۆزبایى لێکرد بەبۆنەى هەڵبژاردنییەوە بە پارتریاکى کەنیسەى ڕۆژهەڵاتیى ئاشوورى.

نێچیرڤان بارزانى پشتگیریى خۆى بۆ ئازادیى ئایینى و پێکەوەژیان و لێبوردەیى و یەکترقبووڵکردنى پێکهاتەکان دووپات کردەوە و ئاماژەى بە ڕۆڵى کەنیسە و پێگە ئایینییەکان لە پتەوکردن و بۆ بەهێزکردنى ئەو کولتوورە لە کۆمەڵگەى کوردستان و عیراقدا کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ کار و ئەرکەکانى قەداسەتى پارتریاک خواست.

لاى خۆیەوە قەداسەتى پارتریارک مار ئاواى سێیەم، سوپاسى نێچیرڤان بارزانى کرد و جەختى لە گرنگیى ڕۆڵى بەڕێزیان لە پشتگیریى پێکەوەیان و ئازادییەکان لە هەرێمى کوردستان کردەوە.