ورده‌كاری نوێ له‌باره‌ی چوونی هێزێكی ئاسایشی سلێمانی بۆ سه‌ر كۆمپانیایه‌ك
هێزه‌كانی ئاسایش بۆ ماوه‌ی 45 خوله‌ك كارمه‌ندانی ئه‌و شوێنه‌یان له‌ناو گۆڕه‌پانی كارگه‌كه وه‌ستاندووه
K24- سلێمانی:
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هێزێكی ئاسایشی سلێمانی چووه‌ته سه‌ر كارگه‌ی گاسن له نزیك سنووری بازیان، ئه‌مه‌ش به‌بیانووی ئه‌وه‌ی له‌و كارگه‌یه مه‌شقی چه‌كداری به هێزێكی بێمۆڵه‌ت كراوه و دواتریش به‌بیانووی بوونی چه‌كی نایاسایی، ئه‌و هێزه چووه‌ته سه‌ر گرووپی كۆمپانیاكانی فاروق هۆڵدینگ له شه‌قامی سالم له شاری سلێمانی.
ئارام به‌ختیار، په‌یامنێری كودستان24 له سلێمانی له‌سه‌ر زاری ژماره‌یه‌ك سه‌رچاوه‌ی ئاگادار رایگه‌یاند، بڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ئاسایشی سلێمانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا روونكردنه‌وه له‌سه‌ر چوونه سه‌ر ئه‌م دوو شوێنه بخاته‌ڕوو و هۆكاره‌كان ئاشكرا بكات.
وه‌ك یه‌كێك له سه‌رچاوه‌كانی ناو ئاسایشی سلێمانی بۆ كوردستان24 ئاماژه‌ی پێدا، له چوونه سه‌ر كارگه‌ی گاسن، هێزه‌كانی ئاسایش بۆ ماوه‌ی 45 خوله‌ك كارمه‌ندانی كارگه‌كه‌یان له‌ناو گۆڕه‌پانی كارگه‌كه وه‌ستاندووه و دوای گه‌ڕان و پشكنین له‌ناو كارگه‌كه، ده‌ستیان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك چه‌كی بێمۆڵه‌تدا گرتووه، له‌كاتێكدا به‌ر له ماوه‌یه‌ك بڕیاردرابوو، چه‌كی نایاسایی له سه‌رانسه‌ری سلێمانی قه‌ده‌غه بكرێت.
H.B