كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا پێشوازی له فراوانکردنی کێڵگەی کۆرمۆر ده‌كات
ئەمه‌ریکا پابەندە بە پشتیوانیکردن لە پەرەپێدان و گەشەی ئابووری لە هەرێمی کوردستان
K24 – هه‌ولێر:
كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر، له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمه‌ریکا خۆشحاڵە بە دابینکردنی پاڵپشتی دارایی بە بڕی 250 ملیۆن دۆلار، بۆ پڕۆژەی فراوانکردنی کێڵگەی گازی کۆرمۆر.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: ئەم پاڵپشتیە داراییە ئەمه‌ریکیە، دەبێتە هۆی دەستڕاگەیشتن بە گازی سروشتیی پاك و هەرزانتر، بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا و بواری پیشەسازی، بۆ خزمەتی خەڵکی هەرێمی کوردستان.
روونیشیكرده‌وه، ئەمه‌ریکا پابەندە بە پشتیوانیکردن لە پەرەپێدان و گەشەی ئابووری لە هەرێمی کوردستان، ئاماژه‌یپێدا، پێکەوەبوونمان بەرەو باشترمان دەبات.
هه‌ر دوێنێ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان له تویتێكدا نووسیبووی: دڵخۆشم بە رێککەوتنی نێوان دانه گاز و دامەزراوەی پارەدارکردنی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی ئەمه‌ریکی کە 250 ملیۆن دۆلار تەرخانکراوە بۆ فراوانکردنی و پەرەپێدانی کێڵگەی کۆرمۆر.
ئه‌وه‌شی خستبووه‌ته‌ڕوو، بە فراوانکردنی کێڵگەکە بەرهەمێکی خاوێن و تەزووی کاره‌بایەکی هەرزانمان دەستدەکەوێت، جیا لەوەش دەرفەتی کار لە کوردستان دەڕەخسێنێت بە ئاراستەی بنیاتنانی داهاتوویەکی باشتر بۆ وڵاتەکەمان.
ك.ب