په‌كه‌كه به‌نیازی سه‌ربه‌خۆییه و ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ناوێ
موراد قه‌ره‌یلان: شه‌ڕی میللی و شۆڕشگێڕی بۆ سه‌ربه‌خۆیی ده‌ست پێده‌كه‌ین
K24 – هه‌ولێر
پارتی كرێكارانی كوردستان ( په‌كه‌كه ) بیر له بژارده‌ی نوێ ده‌كاته‌وه بۆ چاره‌سه‌ری پرسی كورد، به‌گوته‌ی موراد قه‌ره‌یلان " له ده‌وڵه‌تی توركیا بێ ئومێد بوون چونكه به‌ده‌م چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی كێشه‌ی كورده‌وه نایه‌ت،بۆیه ئێستا بیر له ئه‌نجامدانی شه‌ڕی میللی و چه‌كداری ده‌كه‌نه‌وه به ئامانجی كوردستانی سه‌ربه‌خۆ.
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل ( هه‌په‌گه ) له‌میانی گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ ڕادیۆی ده‌نگی كوردستانی نزیك له په‌كه‌كه ئه‌م قسانه‌ی كردووه و ده‌ڵێت " بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه په‌نا بۆ شؤڕشی میللی و شۆڕشگێڕی ببه‌ین به ئامانجی دروستكردنی كوردستانی سه‌ربه‌خۆ و له چوارچێوه‌ی كۆنفیدراڵی دیموكراتی دا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا خۆی له پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری ده‌دزێته‌وه و نیازی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كوردی نییه.
هه‌رچه‌نده له‌میانی قسه‌كانیدا چه‌ند جارێك له‌باره‌ی ئه‌و بژارده نوێیه دوواوه،به‌ڵام ئه‌و شێوازه له سه‌ربه‌خۆیی ڕوونده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت" ئامانجمان خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموكراتی و كۆنفیدراڵیهته ، ئامانجمان ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی نی یه.
له‌باره‌ی ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی توركیا " موارد قه‌ره‌یلان به‌دووری ده‌زانێت و ڕایده‌گه‌یه‌نێت " شه‌ڕ له‌ناو شاره‌كانی باكوری كوردستان چووه‌ته قۆناغێكی نوێوه و به‌شێواز و پلانی تازه‌وه به‌ره‌و ڕووی ده‌بینه‌وه و گه‌وره‌تری ده‌كه‌ین.
له‌مانگی ته‌مووزی ساڵی 2015 وه ئاگربه‌ست له‌نێوان ده‌وڵه‌تی توركیا و په‌كه‌كه هه‌ڵوه‌شایه‌وه و له‌وكاته‌وه تا ئێستا شه‌ڕ له‌نێوان ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی توركیا و په‌كه‌كه ده‌ستیپێكردووه‌ته‌وه و له‌ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕ و توند و تیژیانهدا ژماره‌یه‌كی زۆر له هه‌ردوولا كوژراون و زیانێكی زۆری ماڵیش به خه‌ڵكی شاره‌كان گه‌یشتووه.