وه‌زاره‌تی ناوخۆ لیژنه‌یه‌ك له‌سه‌ر رووداوی سووتانی ئۆتۆمبیلی هاووڵاتییه‌كه‌ی هه‌ولێر پێكده‌هێنێت
لێكۆڵینه‌وه له هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه ده‌كرێت
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ به‌دواداچوون له‌و رووداوه پێكهێنا، كه له نزیك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر ئاگر له ئۆتۆمبیلی هاووڵاتییه‌ك كه‌وته‌وه و ئۆتۆمبیله‌كه‌ی به بڕێك پاره‌وه كه له‌ناوی بوو، به‌ته‌واوی سووتا.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، وه‌زاره‌تی ناوخۆ لیژنه‌یه‌كی بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و رووداوه راسپاردووه، بۆ ئه‌وه‌ی راستی رووداوه‌كه و هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه ئاشكرا بكرێت.
جێگای ئاماژه‌یه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوای داخستنی یه‌كێك له گه‌راجه‌كان له شاری هه‌ولێر، ئاگر له گه‌راجه‌كه كه‌وتووه‌ته‌وه و ئۆتۆمبیلێك كه بڕێكی زۆر پاره‌ی خاوه‌نه‌كه‌شی له‌ناو بوو، به‌ته‌واوی سووتاوه و تا ئێستا هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه نازانرێت.
H.B