سەرۆك بارزانی و باڵیۆزی سعوودیە هەڕەشەكانی تیرۆر لە ناوچەكە تاوتوێ دەکەن
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی سعوودیە لە عێراق دەكات
K24 - هەولێر
ئەمڕۆ یەكشەممە 12ـی ئەیلوولی 2021 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە عەبدولعەزیز بن خالد ئەلشەمەری باڵیۆزی سعوودیە لە عێراق كرد.
لە دیدارەكەدا باڵیۆزی سعوودیە لە عێراق سڵاوی شا سەلمان بن عەبدولعەزیز پاشای سعوودیە و ئەمیر محەمەد بن سەلمان جێنشینی سعوودیای بە سەرۆك بارزانی گەیاند و جەختی لەوە كردەوە كە سەقامگیریی هەرێمی كوردستان و عێراق بۆ وڵاتەكەی جێگەی بایەخێكی زۆرە. هەروەها سەرۆك بارزانی سوپاسی شانشینی سعوودیە و شا سەلمانی كرد كە لە شەڕی تیرۆریستانی داعشدا پاڵپشتی گەلی كوردستان بوون.
هەر لەو دیدارەدا جەخت لە دۆستایەتی و پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان هەردوولا و پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و شانشینی سعوودیا كرایەوە.
هەڕەشەكانی تیرۆر لەسەر سەقامگیریی ناوچەكە تەوەرێكی تری ئەو دانیشتنە بوو.