ئەمەریکا: بە توندی ئیدانەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر دەکەین

"پشتیوانی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین، بۆ لێکۆڵینەوە"

چوارڕیانی نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر - فۆتۆ: محه‌مه‌د جوبرائیل
چوارڕیانی نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر - فۆتۆ: محه‌مه‌د جوبرائیل

K24 - هەولێر

کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بە توندی ئیدانەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دەکەن و پشتیوانی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن، بۆ لێکۆڵینەوە و ئاشکرا کردنی بکەرانی هێرشەکە.

کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە راگەیەندراوێکدا نووسیویەتی: "بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە دەکەین کە بەهۆی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانە لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا، ئەم هێرشە بەردەوامانە هەڕەشەن بۆ سەروەری و سەقامگیریی عێراق".

کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان راشیگەیاند: "پشتیوانی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین، لە لێکۆڵینەوەکانی بۆ دەستنیشانکردنی بەرپرسیارانی هێرشەکە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەردەوامە لە پابەندبوونی بە پشتیوانیکردن لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق، لە هەوڵەکانیان بۆ پاراستن و گەڕاندنەوەی ئاشتی و سەقامگیری".