كۆرۆنا له عێراق.. 15 كه‌سی دیكه به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستدا
زۆرترین ژماره‌ی تووشبوونی ئه‌مڕۆ له شاری سلێمانی تۆماركرا و دوای ئه‌ویش هه‌ولێر له ریزبه‌ندی دووه‌مدایه

K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 28 هه‌زار و 104 كه‌س ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 3 هه‌زار و 554 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه. زۆرترین ژماره‌ی تووشبوونی ئه‌مڕۆش له شاری سلێمانی تۆماركرا، كه بریتییه له 423 حاڵه‌ت و له‌دوای ئه‌ویش هه‌ولێر له ریزبوندی دووه‌مدایه.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 51 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه، 6 هه‌زار و 789 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه راگه‌یه‌ندراوه.
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه، ژماره‌یان گه‌یشته ملیۆنێك و 950 هه‌زار و 765 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 21 هه‌زار و 496 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، ملیۆنێك و 822 هه‌زار و 166 كه‌سیش به رێژه‌ی 93.4% به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 107 هه‌زار و 103 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 713 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، تا ئێستا 4 ملیۆن و 64 هه‌زار و 600 كه‌س له سه‌رانسه‌ری عێراق ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه.
H.B