تاریق حه‌رب: عێراق له هه‌وڵدایه ئێران و ئه‌مه‌ریكا له‌یه‌كتری نزیك بكاته‌وه
"عێراق به سه‌ركه‌وتوویی نێوه‌ندیگری له نێوان میسر، توركیا، سعودیه، قه‌ته‌ر و ئێران كرد"
K24 - هەولێر:
تاریق حه‌رب، پسپۆڕی بواری یاسای نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند، هۆكاری سه‌ردانیكردنی كازمی بۆ تاران، ئه‌نجامدانی نێوه‌ندگیرییه له‌نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا.
حه‌رب راشیگه‌یاند، پێش سه‌ردانه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ ئێران، به‌رپرسێكی باڵای سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكایی به‌ر له (3) رۆژ سه‌ردانی عێراقی كردووه.
روونیكرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ئێران له‌وه دڵنیابوو كه له كۆنگره‌ی به‌غدا ئه‌مه‌ریكا داوه‌ت نه‌كرا، به‌مجۆره عێراق به سه‌ركه‌وتوویی نێوه‌ندیگری له نێوان میسر، توركیا، سعودیه، قه‌ته‌ر و ئێران كرد، ئه‌و سه‌ردانه‌ی كازمی بۆ تاران هه‌ر بۆ مه‌به‌ستی نێوه‌ندگیری عێراقه له نێوان تاران و واشنتن.
جه‌ختیكرده‌وه، عێراق له هه‌وڵدایه كه ئێران و ئه‌مه‌ریكا له‌یه‌كتری نزیك بكاته‌وه، سه‌یر له‌وه‌دایه ته‌نیا عێراق به‌دوای ئه‌و نێوهندگیرییهیه، له‌به‌رامبه‌ردا وڵاتانی ئه‌وروپایی و عه‌ره‌بی پێیان باشه كه په‌یوه‌ندی تاران و واشنتن خراپ بێت.
له‌مباره‌یه‌وه ئه‌میر موسه‌وی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، بهههڵهتێگهیشتنێك له نێوانی سعوودیه و ئێران‌دا هه‌یه، مسته‌فا كازمی بۆ ئه‌و نێوه‌ندگیرییه نه‌هاتووه بۆ تاران.
راشیگه‌یاند، هاتنی كازمی بۆ ئێران په‌یوه‌سته به دروستكردنی كه‌شێكی ئارام و سه‌قامگیر له ناوچه‌كه.
روونیكرده‌وه، ئیسرائیل ئه‌و سه‌قامگیرییه‌ی ناوێت، هه‌وڵده‌دات كه ئه‌من و ئاسایشی ناوچه‌كه تێك بدات.
سه‌رچاوه: ئاژانسه عێراقییه‌كان
ك.ب