تێچووی شه‌ڕی عێراق و ئه‌فغانستان ئاشكرا ده‌كرێت
ته‌نیا له ئه‌فغانستان 22 هه‌زار و 562 كه‌س به گرێبه‌ست كاریان له‌گه‌ڵ سوپای ئه‌مه‌ریكا كردووه، ئه‌م ژماره‌یه‌ش چه‌ند ئه‌وه‌نده‌ی ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا بووه له ئه‌فغانستان
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "گاردیان"ی بریتانی بڵاویكرده‌وه، له ماوه‌ی 20 ساڵی شه‌ڕی عێراق و ئه‌فغانستاندا نزیكه‌ی 5 ترلیۆن دۆلار خه‌رجی شه‌ڕ بووه و براوه‌ی یه‌كه‌میش "كارگه‌كانی پیشه‌سازی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا" بووه.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی سه‌نته‌ری "دانیال پاتریك موینیهان" بۆ سیاسه‌ت و دارایی گشتیی له زانكۆی "هارڤارد"، كه پرۆفیسۆر "لیندا ج. بیڵمز" یاریده‌ده‌ری وه‌زیری پێشووی بازرگانی ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌ی كردووه، "له عێراق و ئه‌فغانستاندا سوپای ئه‌مه‌ریكا به پله‌ی یه‌كه‌م پشتی به خانه‌نشینه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت به‌ستووه بۆ هه‌موو ناوچه‌كانی شه‌ڕ و ئه‌وان پێداویستیی لۆجستی شه‌ڕیان له خواردنه‌وه تا چه‌ك دابین كردووه و تا هاوینی 2020 ته‌نیا له ئه‌فغانستان 22 هه‌زار و 562 كه‌س به گرێبه‌ست كاریان له‌گه‌ڵ سوپای ئه‌مه‌ریكا كردووه، ئه‌م ژماره‌یه‌ش چه‌ند ئه‌وه‌نده‌ی ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا بووه له ئه‌فغانستان.
له راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه: پێنج گه‌وره كۆمپانیا له‌وانه "لۆكهید مارتن، بۆینگ، جه‌نه‌راڵ داینامیكس، رایتیۆن، نور تروپ گرومان" 480 ملیار دۆلاریان پێ بڕاوه له‌و گرێبه‌ستانه‌ی له‌گه‌ڵ پێنتاگۆندا كردوویانه.
هه‌روه‌ها كۆمپانیاكانی نه‌وت به‌شێك بوونه له‌وانه‌ی زۆرترین سوودیان له شه‌ڕی ئه‌فغانستان بینیوه، چونكه پێنتاگۆن گه‌وره‌ترین كڕیاری سووته‌مه‌نی بووه.