سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی له باڵیۆزی عەرەبستانیی سعودی دەکات

له‌ دیداره‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عه‌ره‌بستانی سعوودییه‌ كرایه‌وه‌

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عەبدلعەزیز ئەلشەممەری، باڵیۆزی سعوودییه‌ لە عێراق
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عەبدلعەزیز ئەلشەممەری، باڵیۆزی سعوودییه‌ لە عێراق

K24- هه‌ولێر:

ئەمڕۆ یەکشەممە 12ی ئەیلوولی 2021 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە عەبدلعەزیز ئەلشەممەری، باڵیۆزی عەرەبستانی سعوودییه‌ لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عەرەبستانی سعوودییه‌ تاووتوێ کران.

باڵیۆزی عەرەبستانی سعودییه‌، جەختی لە پەرەپیدانی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردەوە، بە تایبەتی برەودان بە وەبەرهێنەرانی سعوودی لە هەرێمی کوردستان، ئاماژەشی بەوەدا کە شانشینی سعوودی، بە بایەخەوە رۆڵی هەرێم هەڵدەسەنگێنێ وەك فاکتەرێکی گرنگیی سەقامگیری لە ناوچەکەدا.

سەرۆکی حکومەت، ئامادەیی هەرێمی کوردستانی دەربڕی بۆ پەرەپێدانی هەمەلایەنەی پەیوەندییەکان لە گەڵ عەرەبستانی سعوودییه‌ و هەماهەنگیکردن بە ئاراستەی پتەوکردنی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوولا.

دیداری مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندی باڵیۆزخانه‌ی سعوودیه‌ له‌ عێراق
دیداری مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندی باڵیۆزخانه‌ی سعوودیه‌ له‌ عێراق

H.B