سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق: رێگه ناده‌ین داعش ئاسایشی عێراق تێكبداته‌وه
"هه‌موو هه‌وڵێك بۆ سه‌رخستنی هه‌ڵبژاردن ده‌ده‌ین"
K24 - هەولێر:
عه‌بدولغه‌نی ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق، رایگه‌یاند، رێگه ناده‌ین تیرۆریستانی داعش بگه‌ڕێنه‌وه و ئاسایشی عێراق تێك بده‌ن.
له چوارچێوه‌ی سه‌ردانی ئه‌سه‌دی بۆ پارێزگای كه‌ركووك راشیگه‌یاند، به ووردی چاودێری بنكه‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین، هه‌موو جۆره هاوكارییه‌ك پێشكه‌ش ده‌كه‌ین بۆ سه‌ركه‌وتنی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی (10ی تشرینی یه‌كه‌م)ـی ئه‌مساڵ.
روونیكرده‌وه، هه‌موو هه‌وڵێك بۆ سه‌رخستنی هه‌ڵبژاردن ده‌ده‌ین، ئه‌و هه‌وڵه لاوازانه‌ی تیرۆریستانی داعش، ته‌نیا میدیایین، ده‌یانه‌وێت بوونی خۆیان نیشان بده‌ن.
ئاماژه‌شیپێكرد، رێگه ناده‌ین داعش بگه‌ڕێته‌وه عێراق، ناشهێڵین ئاسایشی عێراق تێك بده‌نه‌وه، حكومه‌تی عێراق ده‌ستیكردووه به راوه‌دوونانی چه‌كدارانی داعش له ته‌واوی عێراق، كه چه‌ندینمان لێكووشتوون و وێڕای ده‌ستگیركردن ژماره‌یه‌كی زۆر.
سه‌رچاوه:واع
ك.ب