كونسوڵی ئه‌مه‌ریكا به زمانی كوردی: پشتیوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
K24 – هه‌ولێر:
رۆبه‌رت پاله‌دینۆ، كونسوڵى گشتى ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر، له مه‌راسیمی كۆتایی كۆرسی ستاندارده جیهانییه‌كانی میدیای هاوچه‌رخ به زمانی كوردی پشتیوانی ئه‌مه‌ریكای بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتكرده‌وه و ئیدانه‌ی هێرشه تیرۆریستییه‌كانی شه‌وی رابردووی سه‌ر هه‌ولێری كرد.
له وتاره‌كه‌دا رۆبه‌رت پاله‌دینۆ گوتی: رۆژنامه‌نووسان رۆڵێكی گرنگیان هه‌یه له پرۆسه‌ی پێدانی زانیاری به هاووڵاتیان و په‌روه‌رده‌كردن و هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك و به‌هێزكردنی پرۆسه‌ی دیموكراتی له هه‌رێم و عێراقدا.
هه‌روه‌ها گوتی: نێرده‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام له رێی تۆڕهكۆمهڵایهتییهكانهوه ئاماژه‌ی به گرنگی ئازادی كاری میدیایی كردووه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا رۆبه‌رت پاله‌دینۆ گوتی: ئێمه باوه‌ڕمان به داهاتووی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و ئه‌مه‌ریكا هه‌یه، بۆیه هه‌موو ئه‌وه‌ی ده‌یڵێین جێبه‌جێیان ده‌كه‌ین. باوه‌ڕیشمان وایه ئه‌مه‌ریكا هاوبه‌شه بۆ هێنانه‌ئارای سه‌قامگیری بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق.
كونسوڵی گشتیی ئه‌مه‌ریكا، رۆبه‌رت پاله‌دینۆ به زمانی كوردی وتی: ئه‌مه‌ریكا به توندی ئیدانه‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كان دوێنێ ده‌كات بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستانی عێراق. ئه‌م هێرشه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری هه‌رێم و عێراق. پشتیوانی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین له لێكۆڵینه‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌رپرسیارن. ئه‌مه‌ریكا پابه‌نده به پشتیوانی له حكومه‌تی هه‌رێم و عێراق بۆ پارێزگاریكردن و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاشتیی و سه‌قامگیری.
له درێژه‌ی وتاره‌كه‌یدا، كونسوڵی ئه‌مه‌ریكا گوتی: پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌رێم و عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت. په‌یوه‌ندییه‌كان روویان له ئاینده‌یه‌كی گه‌شه. ئه‌و په‌یوه‌ندییانه به كۆمه‌ڵێك بابه‌تی جێبایه‌خی نێوان هه‌ردوولاوه په‌یوه‌ستن و ته‌نیا په‌یوه‌ست نین به یه‌ك بابه‌ته‌وه. له‌وانه گه‌شه‌پێدانی ئابووری و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و به‌هێزكردنی پێشمه‌رگه و پاراستنی ژینگه.
سه‌باره‌ت به پێشمه‌رگه‌شه‌وه گوتی: شاندێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له ئه‌مه‌ریكان بۆ به‌شداریكردن له كۆنفرانسێكی تایبه‌ت به روانگه‌ی ئاسایش له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كانی جیهان.