به‌شیر حه‌داد: ئه‌و كه‌سانه‌ی خاك و ئاسمانی هه‌رێم پێشێل ده‌كه‌ن پێویسته سنوورێكیان بۆ دابنرێت
"ئیدانه‌ی هه‌ر هێرشێك ده‌كه‌ین، كه له لایه‌ن كۆمه‌ڵه و رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان، هه‌ولێر به ئامانج ده‌گرن"
K24 - هەولێر:
نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له چوارچێوه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی رایگه‌یاند، دووباره بوونه‌وه‌ی هێرشكردنه سه‌ر هه‌ولێر، پێویست به‌وه ده‌كات كه هه‌ولێر و به‌غدا له‌لایه‌نی ئه‌منییه‌وه پێكه‌وه كار بكه‌ن.
نووسینگه‌ی دكتۆر به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق راشیگه‌یاند، ئیدانه‌ی هه‌ر هێرشێك ده‌كه‌ین، كه له لایه‌ن كۆمه‌ڵه و رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان، هه‌ولێر به ئامانج ده‌گرن.
جه‌ختیكرده‌وه، دووباره بوونه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستدرێژیانه، سه‌قامگیری عێراق تێك ده‌ده‌ن، سه‌روه‌ری نیشتیمانی پێشێل ده‌كات، پێویست به‌وه‌ش ده‌كات هاوكاری ئه‌منی له نێوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ئیتحادی هه‌بێت.
ئاماژه‌یپێكرد، پێویسته به‌ره‌نگاری ئه‌و هێرشانه ببینه‌وه، ئه‌و لایه‌نانه‌ش ئاشكرا بكه‌ین كه له پشتی ئه‌و هێرشانه‌ن و دواتر به سزای خۆیان بگه‌ن.
روونیكرده‌وه، هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خاك و ئاسمانی هه‌رێم پێشێل ده‌كه‌ن، پێویسته سنوورێكیان بۆ دابنرێت، چونكه ئه‌و هێرشانه تیرۆریستی و دوژمنكارییه.
سه‌رچاوه: سایتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
ك.ب