وه‌ین مه‌رۆتۆ: هێرشكردنه سه‌ر هه‌ولێر قبووڵ نه‌كراوه
داعش و گرووپه‌كانی هاوشێوه‌ی داعش ئه‌و كارانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن
K24 – هه‌ولێر:
وه‌ین مه‌رۆتۆ، گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، له میانی به‌شداریكردنی له "ژووری هه‌واڵی كوردستان 24" رایگه‌یاند، هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر هه‌ولێر نیشانه‌ی لاوازی حكومه‌تی عێراق و قبووڵكراو نییه.
وه‌ین مه‌رۆتۆ گوتی: كات 11:44 خوله‌كی شه‌وی رابردوو، هێرشكرایه سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی ناو فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و له لایه‌ن هێزه‌كانه‌وه به‌رگری كرا و توانرا هه‌ردوو درۆنه‌كه پووچه‌ڵ بكرێنه‌وه و له ده‌ره‌وه‌ی بنكه‌كه ته‌قێنرانه‌وه.
گوتیشی: ئه‌و په‌لاماره ئه‌مه دژی هاوپه‌یمانی و دژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و ئه‌مه مانای لاوازی به‌غدایه و هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر هه‌رێم و هاوپه‌یمانان قبووڵ نه‌كراوه.
روونیكرده‌وه، داعش و گرووپه‌كانی هاوشێوه‌ی داعش ئه‌و كارانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و وتووشمانه هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر ئێمه و هه‌رێم، وه‌ڵامی ده‌بێت و هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر هه‌رلایه‌كمان هێرشه بۆ سه‌ر هه‌مووان.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، ئێستا داعش ده‌یه‌وێت پێشكه‌وتنه‌كان رابگرێت و خه‌ڵك ئومێدی به وڵاته‌كه نه‌بێت، ئه‌م گرووپانه ده‌یانه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی هاوپه‌یمانان و عێراق بخه‌نه ژێر پرسیاره‌وه.
له باره‌ی ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، وه‌ین مه‌رۆتۆ گوتی: من به ناوی هاوپه‌یمانانه‌وه قسه ده‌كه‌م، ئه‌و ئه‌ركه‌ی له ئه‌فغانستان هه‌بوو، زۆر جیاواز بوو له‌وه‌ی عێراق، هاوپه‌یمانان به بانگهێشتی عێراق هاتوون و ئه‌ركی ئێمه نه‌گۆڕاوه و ژماره‌یه‌كی بچووكی هێزی ئه‌مه‌ریكا هه‌ن له ریزی هاوپه‌یمانان و ئێستا شه‌ڕی داعش ته‌واو نه‌بووه و هێزه‌كانی ئێمه به‌رده‌وام كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به داعش بهێنن. داعش له رووی خاكه‌وه كۆتایی پێهێنراوه، به‌ڵام وه‌ك دیكه ماوه و پێویسته رووبه‌ڕووی ببینه‌وه.
دووپاتیكرده‌وه، ئه‌ركی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی نه‌گۆڕاوه، له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی عێراق هاوپه‌یمانان لێره‌ن، ئه‌گه‌ر ویستی لێره نه‌بین، ئێمه به‌جێی ده‌هێڵین.