میدیاكانی ئه‌فغانستان: تاڵیبان گۆڕه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د شا مه‌سعود نۆژه‌ن ده‌كاته‌وه و ئه‌وانه‌ش سزا ده‌كات كه شێواندوویانه
له‌كاتی كۆنترۆڵكردنی ویلایه‌تی په‌نجشیر له‌لایه‌ن چه‌كدارانی تاڵیبانه‌وه شێوێندرابوو
K24- هه‌ولێر:
میدیا ئه‌فغانییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ئه‌و زیانانه چاك ده‌كاته‌وه، كه له ویلایه‌تی په‌نجشیر به گۆڕی سه‌ركرده‌ی به‌رهه‌ڵستكار، ئه‌حمه‌د شا مه‌سعود گه‌یه‌ندراوه.
چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش چه‌ند وێنه‌یه‌كیان بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه چاككردنه‌وه‌ی به‌رده مه‌ڕمه‌ڕه‌كانی گۆڕی ئه‌حمه‌د شا مه‌سعود، ناسراو به (شێری په‌نجشیر) پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه، كه پێشتر له‌كاتی كۆنترۆڵكردنی ئه‌و ویلایه‌ته له‌لایه‌ن چه‌كدارانی تاڵیبانه‌وه زیانی پێ گه‌یه‌ندرابوو.
له‌و باره‌یه‌وه ئاژانسی "ئاسواكا"ی ئه‌فغانی ئاماژه‌ی به‌وه دا، تاڵیبان پاسه‌وانیكردن له گۆڕه‌كه‌ی چڕتر كردووه‌ته‌وه و ئه‌و كه‌سانه‌شی سزا داوه، كه گۆڕه‌كه‌یان شێواندبوو.
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، به‌ر له چه‌ند رۆژێك چه‌ند وێنه‌یه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبوونه‌وه، له دیمه‌نه‌كانیان نیشان ده‌درا، كه پارچه‌یه‌كی گه‌وره له به‌ردی مه‌ڕمه‌ڕی گۆڕی ئه‌حمه‌د شا مه‌سعود لێكراوه‌ته‌وه، كه ئێستا ئه‌حمه‌د مه‌سعودی كوڕه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی به‌ره‌ی به‌رهه‌ڵستكاری ئۆپۆزسیۆنی دژی تاڵیبان له په‌نجشیر ده‌كات.
H.B