لێكۆڵه‌رێكی ئه‌مه‌ریكی: به‌غدا ده‌یه‌وێت رۆڵی سه‌رۆك بارزانی و هه‌رێمی كوردستان سنووردار بكات
پێویسته هه‌ڵبژاردن هه‌ر بكرێت، چونكه هه‌نگاوێكه بۆ پێشه‌وه. هه‌رچه‌ند دیموكراسی كولتووره به‌ر له‌وه‌ی پرۆسه‌یه‌ك بێت
K24 – هه‌ولێر:
لێكۆڵه‌ری ئه‌مه‌ریكایی پۆڵ ده‌یڤیس، له میانی به‌شداریكردنی له "ژووری هه‌واڵی كوردستان 24" رایگه‌یاند، هه‌ڵبژاردنی عێراق هه‌نگاوێكه بۆ پێشه‌وه، به‌ڵام دیموكراتی كولتووره و پێویسته كاری بۆ بكرێت. گوتیشی: له به‌غدا عه‌قڵیه‌تێك هه‌یه كار بۆ سنوورداركردنی رۆڵی سه‌رۆك بارزانی و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
سه‌باره‌ت به بایه‌خی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ پرۆسه‌ی دیموكراتی عێراق، پۆڵ ده‌یڤیس، گوتی: پێم وا نییه له رووی هێزه‌وه گۆڕانكاری گه‌وره درووست ببێت، به‌ڵام پێم وایه ئێران له عێراق و سیاسه‌تی عێراقدا ده‌ستێكی باڵای ده‌بێت و عێراقییه‌كانیش ده‌زانن، كه هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت، ده‌ستی ئێران و پێگه‌كه‌ی به‌هێزتر ده‌بێت. به تایبه‌تی له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا كه له دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان هاتووه‌ته ئاراوه و ئێران باڵا ده‌ستتر ده‌بێت.
گوتیشی: پێویسته هه‌ڵبژاردن هه‌ر بكرێت، چونكه هه‌نگاوێكه بۆ پێشه‌وه. هه‌رچه‌ند دیموكراسی كولتووره به‌ر له‌وه‌ی پرۆسه‌یه‌ك بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، گۆڕانكاری له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی عێراقدا بچووك ده‌بێت و گوتی: ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یبینین، ئه‌گه‌ر گۆڕانكارییه‌ك بێته دی، له هه‌ڵبژاردندا، گۆڕانكارییه‌كه بچووك ده‌بێت. هێزه‌كان ده‌مێننه‌وه، ئاراسته‌یه‌ك ده‌بینین بۆ لاوازكردنی كورد و رۆڵی سه‌رۆك بارزانی و كوردستان له لایه‌ن به‌غداوه، ئه‌مه ده‌شێت گۆڕانكاری به‌سه‌ردا بێت، له عێراق ئه‌مه شتێكه ناتوانرێت چاره‌سه‌ر بكرێت، پێویسته ئه‌مه‌ریكا بمێنێته‌وه بۆ پاراستنی هه‌رێمی كوردستان و رۆڵه‌كه‌ی له عێراقدا.
له باره‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌درێن بۆ ئه‌وه‌ی عێراق بكرێته‌وه به سیستمێكی سه‌رۆكایه‌تی و رۆڵی په‌رله‌مان لاواز بكرێت، ئه‌و لێكۆڵه‌ره ئه‌مه‌ریكییه گوتی: به دڵنیاییه‌وه، گۆڕینی سیستمی حوكم له په‌رله‌مانییه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی پاشه‌كشه‌یه. ده‌مه‌وێت بڵێم ئه‌گه‌ر ئه‌و هێزانه‌ی ده‌گه‌نه په‌رله‌مان و ده‌یانه‌وێت وڵات به‌ره‌و سه‌رۆكایه‌تی بچێت، ده‌بێت به خواستی هه‌مووان بێت. بۆ عێراق كه وڵاتێكی نوێیه بۆ دیموكراتی، سیسته‌می په‌رله‌مانی گونجاوتره. پێویسته عێراق وانه وه‌ربگرێت و كولتووری دیموكراتی بنیات بنێنێت و ناشتوانێت وه‌ك ئه‌مه‌ریكا بكات و ببێته سه‌رۆكایه‌تی و دیموكراتی بێت.
هه‌روه‌ها گوتی: هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كی تایبه‌تی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵام ئه‌و ره‌وشه‌ی چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر له كه‌ركووك روویدا و له لایه‌ن عێراقه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا و ئه‌مه‌ریكا هیچی نه‌كرد، پرسیار له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كه درووست ده‌كات، هه‌رێمی كوردستان دژی ئه‌مه‌ریكا نییه و دۆستی ئه‌مه‌ریكایه و پێویسته ئه‌و په‌یوه‌ندییه په‌ره‌ی پێ بدرێت.