گرافیک... دابینکردنی بەنزین

هەرێمی کوردستان رۆژانە پێویستی بە 6 ملیۆن لیتر بەنزتن هەیە

دابینکردنی بەنزین
دابینکردنی بەنزین

K24 – هەولێر

هەرێمی کوردستان رۆژانە پێویستی بە 6 ملیۆن لیتر بەنزین هەیە، بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی بەنزینی رۆژانە حکومەت دوو رێگەی گرتووەتە بەر، یەکێک لە رێگەکان بەرهەمی ناوخۆییە، کە 25 پاڵاوگە هەن و رۆژانە 25 هەزار بەرمیل نەوت دەپاڵێون و 1 ملیۆن لیتر بەنزین بەرهەم دێنن.

رێگای دووەمی دابینکردنی بەنزین لە هەرێمی کوردستان هاوردە کردنی بەنزینە لە دەرەوەی وڵات، بەڵام هێشتا نەتوانراوە ئەو بەنزینەی پێویستە پڕ بکرێتەوە، ئەمەش لەبەر دوو هۆکار، یەکێکیان پێداچوونەوە بە گرێبەستی کۆمپانیاکان، ئەوەی تریشیان بەرزکردنەوەی کوالێتی بەنزین.

Fly Erbil Advertisment