خه‌ڵاته‌كانی "ئای جی نۆبڵ 2021" بۆ نامۆترین داهێنانه زانستییه‌كان دابه‌شكرا
هه‌ندێكیان زۆر نامۆن به‌ڵام له چوارچێوه‌ی داهێنانی زانستی پۆلێنكراون.. هه‌ندێكیان ره‌نگه له ژیاندا سوودی لێوه‌رنه‌گیرێت
K24 - هه‌ولێر:
گۆڤاری Improbable Research ساڵانه خه‌ڵاتێكی زانستی بۆ سه‌یرترین و نامۆترین داهێنانه زانستییه‌كان دابه‌ش ده‌كات، هه‌رچه‌نده داهێنانه‌كان كرداری نین و له ژیاندا سوودێكی ئه‌وتۆیان لێنابینرێت، به‌ڵام له چوارچێوه‌ی داهێنانی زانستی پۆلێنكراون.
خه‌ڵاته‌كه بۆ چه‌ندین بواری جیاواز دانراوه، یه‌كه‌مجاریش له‌لایه‌ن مارك ئه‌براهامز له ساڵی 1991 ده‌ستیپێكردووه.
ئه‌مساڵ خه‌ڵاته‌كه له بواری "زینده‌زانی" دراوه‌ته خانمه توێژه‌رێكی سویدی به‌ناوی "سوزان شوتز"، ئه‌ویش له‌به‌ر توێژینه‌وه‌یه‌ك له باره‌ی جیاوازی ده‌نگی پشیله ئه‌و كاته‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ مرۆڤ ده‌كات.
هه‌رچی خه‌ڵاتی تایبه‌ت به ژینگه‌یه، دراوه‌ته دوو تیمی توێژینه‌وه‌ی ئێرانی و ئیسپانی، ئه‌ویش به‌هۆی توێژینه‌وه‌یان له باره‌ی "جیناتی جۆره جیاوازه‌كانی به‌كتریا كه له‌سه‌ر بنێشتی سه‌ر رێگاكان"، سامپڵی توێژینه‌وه‌كه‌شیان بنێشتی فڕێدراوی چه‌ندین وڵاتی جیاواز بووه.
خه‌ڵاتی بواری كیمیاش، به تیمێك دراوه كه ئه‌ڵمانی، به‌ریتانی، نیوزیلاندی، یۆنانی، قوبرسی و نه‌مسایی تێدایه، ئه‌وانیش شیكردنه‌وه‌یه‌كی كیمیاییان بۆ ئاره‌قكردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری سینه‌ما كردووه و گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ده‌كرێ له رێگه‌ی بۆنی ئاره‌قه‌ی جه‌ماوه‌ری سینه‌ما، به‌دواداچوون بۆ تاوانه‌كانی توندوتیژی و ده‌ستدرێژی سێكسی بكرێت.
توێژه‌رێكی دیكه به‌ناوی پاڤلۆ بلاڤاتیسی، توانیویه‌تی خه‌ڵاتی بواری ئابووری به‌ده‌ستبهێنێت، كه له توێژینه‌وه‌یه‌كدا گه‌نده‌ڵی وڵاتانی به قه‌ڵه‌وی به‌رپرسانی سیاسی به‌ستووه‌ته‌وه.
هه‌رچی خه‌ڵاتی ئاشتییه، دراوه‌ته تیمێك له توێژه‌رانی ئه‌مه‌ریكی، كه له توێژینه‌وه‌یه‌كدا گریمانه‌یه‌كیان له‌سه‌ر ریش تاقیكردووه‌ته‌وه و پێیانوایه، پیاوان بۆیه ریشیان هێشتووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له رووخساری خۆیان بكه‌ن له كاتی شه‌ڕ و بۆكس وه‌شاندن.
خه‌ڵاتی فیزیاش دراوه‌ته توێژینه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت، كه له‌سه‌ر پیاده‌ڕۆیان كراوه و گریمانه‌یه‌كیان تاقیكردووه‌ته‌وه و تێیدا هۆكاری به‌ریه‌ك نه‌كه‌وتنی پیاده‌ڕۆیان خستووه‌ته‌ڕوو.
له زانستی مێرووله‌ناسی و زینده‌زانی تایبه‌ت، خه‌ڵات دراوه‌ته چوار توێژه‌ر به‌ناوه‌كانی جۆن مۆلرۆیان جۆنیۆر، رۆجه‌ری گرۆسۆ، چارلز هامۆن و جای لامدین، توێژینه‌وه‌یه‌كیان له باره‌ی نه‌هێشتنی سیسرك له‌ناو ژێرده‌ریاییه‌كان كردووه.
له كۆتاییشدا خه‌ڵاتی تایبه‌ت به گواستنه‌وه به تیمێكی نامیبیا، باشووری ئه‌فریقا، ته‌نزانیا، زیمبابوی، به‌رازیل، به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریكی به‌خشراوه، تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی جیاواز و سه‌رنجڕاكێشیان ئه‌نجامداوه له باره‌ی سووده‌كانی گواستنه‌وه‌ی كه‌ركه‌ده‌ن به شێوه‌ی سه‌ره‌وخوار، واتا به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاژه‌ڵه‌كه به‌لای قاچه‌كانییه‌وه و جه‌سته‌ی بكه‌وێته لای خواره‌وه.
سه‌رچاوه: سكای نیوز